ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی ئیسلامی دیموكراتیك له‌ ئامه‌د ده‌ستگیر كرا

ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئیسلامی دیموكراتیك پڕۆفیسۆر نووره‌دین تورگای له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی ئامه‌د ده‌ستگیر كرا.

ئۆپه‌راسیۆنی حكوومه‌تی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتی له‌ ٩ شاری باكووری كوردستان و توركیا به‌رده‌وامه‌. پۆلیسی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئیسلامی دیموكراتیك (DÎK) پڕۆفیسۆر نووره‌دین تورگای له‌ شاری ئامه‌د و ده‌ستگیریان كرد. ڕاگه‌یه‌نرا تورگای گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئامه‌د.

نووره‌دین تورگای له‌ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ی په‌رله‌مانی توركیا، بووبوویه‌ كاندیدی شاری ئیزمیری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌).

s.m