ئه‌و ئێزدییانه‌ی له لایه‌ن قه‌سه‌ده ڕزگار كران گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال
٢١ هاوڵاتیی ئێزدی كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێره‌زۆری سووریا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال.
٢١ هاوڵاتیی ئێزدی كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێره‌زۆری سووریا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر» به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زیاتر له ٣٠ ژن و منداڵی ئێزدییان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
ئه‌و هاوڵاتییه ئێزدییه ڕزگاركراوانه سه‌ره‌تا ڕاده‌ستی ماڵی ئێزدییه‌كان له هه‌رێمی جزیر كرابوون. ئه‌مڕۆ ٢١ له‌و ڕزگاركراوانه كه له ٣ ژن و ١٨ منداڵ پێكهاتبوون له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ماڵی ئێزدییه‌كان به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌كانی قه‌سه‌ده ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال كران. له‌سه‌ر خه‌تی سنووری ڕۆژاڤا - شه‌نگال له لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
كاتێك ئاپۆڕای گه‌ل گه‌یشته سه‌ر خه‌تی سنوور، هێزه‌كانی سوپای عێراق ڕێگریان كرد و مۆڵه‌تیان نه‌دا كه هاوڵاتییه ڕزگاركراوه‌كانی ئێزدی ده‌رباز بن. به‌ڵام دوای ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ل و پێداگریی گه‌ل له هه‌ردوو دیوی سنوور، ڕێگه به‌و ٢١ ژن و منداڵه درا كه ده‌ربازی شه‌نگال بن.
s.m