به‌هۆی سكاڵای داواكاری گشتیی ئامه‌د ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له ٩ شاری باكووری كوردستان ئه‌نجام درا. پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ٢٠٠ ناونیشان و ١٤٢ كه‌سی ده‌ستگیركرد له كۆی ١٥١ كه‌س كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان درابوو.
ڕۆژنامه‌وان عه‌بدولره‌حمان گۆك، سه‌میها ئالانكوش، له‌زگین ئاكده‌نیز، ئه‌سرا سۆلین دال، جیهان ئۆلمه‌ز و محه‌مه‌د ئاكدۆغان و چه‌ندین كه‌سی دیكه كه ده‌ستگیركرابوو، له لایه‌ن ئاسایش و دادگه‌وه ئازاد كران. هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌دی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) شه‌ریف چامجی و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش زیندانی كران.
داواكاری گشتی داوای كردبوو چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له‌و ١٤٢ كه‌سه زیندانی بكرێن، به‌ڵام دادگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاد كردبوو. داواكاری گشتی به‌مه‌به‌ستی دووباره ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه سكاڵای لای سێیه‌مین دادگه‌ی سزای ئاشته‌وایی تۆمار كرد. دادگه‌ش بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌ریا ئاسلان و ئه‌مرولا كاپلان ده‌ركرد و گرتنی كه‌سه‌كانی دیكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. دوای ئه‌وه‌ی دادگه بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دا، داواكاری گشتی ئه‌م جاره لای چواره‌مین دادگه‌ی سزای ئاشته‌وایی سكاڵای تۆمار كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی ده‌وام ته‌واو بوو، نه‌زانرا كه دادگه ده‌رباره‌ی چه‌ند كه‌س بڕیاری زیندانیكردنی داوه.
s.m