ئوزکاهرامانی ٧٥ ساڵان کە لە زینداندابوو کۆچی دوایی کرد

تەقیەدین ئوزکاهرامانی ٧٥ ساڵان کە لە زیندانی پیتی ئێڵی پاتنۆس لە زینداندابوو کۆچی دوای کرد.

تەقیەدین ئوزکاهرامانی ٧٥ ساڵان مامۆستای خانەنشین بوو و ٣ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی مەلازگردی مووش دەستگیرکرابوو، دوێنی لە زیندانی پیتی ئێڵی پاتنۆس دۆخی تەندروستی تێکچوو و بە ئامبۆلانس بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە پاتنۆش گواسترایەوە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی دورسون ئۆداباشیی زانکۆی یوزینجی ییڵی وان گواسترایەوە. ئوزکاهرامان بەهۆی نەخۆشیەکەوە کۆچی دوایی کرد.

ئوزکاهرام بەهۆی هەناسەتووندی و نەخۆشی جگەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن کۆچی دوایی کرد.

ئوزکاهرامان لە ساڵی ٢٠١٤دا سەرۆکی ڕێکخستنی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە ناوچەی مەلازگرد بوو.

ز.ش