ئۆجالان: نەخۆشیە قەیراناویەکان زیاد دەبن

ئۆجالان: شێرپەنجە، ئایدز و نەخۆشیە قەیراناوەیەکان زیاد دەبن. کۆمەڵگا ڕووبەڕووی دوورکەوتنەوە لە پایە بنەڕەتیەکانی خۆی بووەتەوە و یەکەمجارە دەزانێت کە ناتوانێت چارەسەریەکی بەهێز بدۆزرێتەوە و تێدەگات کە دەکەوێتە گێژاوەوە.

هێزی داگیرکەر و دەسەڵاتدارەکان لە دەستی بۆرژووازیدا وەک نەخۆشی شێرپەنجەیە، چووەنەتە ناو سینگی کۆمەڵگادا. بۆ ئەوەی پەیوەندی نەخۆشی شێرپەنجە، ئایدز و هتر.. و ئەو نەخۆشانەی بڵاودەبنەوە و شێرپەنجەی کۆمەڵایەتی  ببینرێت، پێویستی بەوە نییە مرۆڤ زانا و پسپۆڕ بێت. لە بارودۆخی دەرکەوتنی کاپیتالیزمدا کاتێک پێویستی بە دەوڵەت ڕەوا پیشاندەدرێت، دەوترێت، "بۆ ئەوەی ڕێگریبکرێت، پێویستە مرۆڤەکان نەبن بە کرمی یەکتری". ئێمە ئەو قسەیە بە پێجەوانەوە قبوڵ بکەین ڕاستە. کاپیتالیزم بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری خۆی بپارێزێت مرۆڤەکان دەکاتە کرمی یەکتری. لە ڕاستی مۆدێرنیزمدا مرۆڤەکان نە تەنها بووەنەتە کرمی یەکتری ، بەڵکو بووەنەتە کرمی هەموو سروشت. ئەوانەی بەدوای قازامجی زیاتر و وەبەرهێناندا ڕادەکەن و خاوەنداری لە هێزە چاوسوورەکە دەکەن، ئایا بۆ بەکارهێنانی سروشت و کۆمەڵگا چی دە‌کەن و چی دەهێڵنەوە؟

هیچ هێزێکی سەردەست ئەمەندە نەبووەنەتە هێزی خرابکردن

ئەگەر ئێمە تێگەیشتنی کار، ڕەنج، دابەشکردن، ئیمپریالیزم و شەڕ کە مارکسیزم شرۆڤەی زۆری بۆ کردووە، لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵیان لەناو کاپیتالیزمدا تێبگەین سوودبەخش دەبێت. لە کتێبە پیرۆزەکاندا باسی ئەوە دەکرێت، لەگەڵ نزیکبوونی ڕۆژی دوایی "دەجال" دێت. ئەو وتەیە لەگەڵ ڕاستی ئەم چینە زۆر دەگونجێت. هیچ سیستمێکی کۆمەڵایەتی سەردەست بەم ئەندازەیە لەدژی کۆڵەکەکانی کۆمەڵگا و سروشت نەبووەتە هێرشکار و نەبووەتە هێزی خرابکردن. ڕاستی چینی بورژوازی لە نەتەوەبوونەوە گۆڕاوە بۆ نەتەوەپارێزی نەژادپەرستی و فاشیزم، لە داواکاری سەردەستی لە سروشت بەرەو کارەساتی سروشتیەوە چووە. بە تۆڕەییەکی گەورەی سوودوەرگرتن و قازانج کارکردن بەرەو بێکاریەکی گەروەوە چووە و گەیشتووەتە قۆناغێک کە خۆی خۆی دەخوات. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تایبەتمەندی جەوهەریەکانی ون دەکات. خۆی ئەو کارە دەکات. ئەم قۆناغە نوێیە ئەو ڕاستیە دەردەخات کە چینی بوژوازی ناتوانێت بەردەوام بێت و ئەگەر هەڵبوەشێتەوە، دەتوانێت لەسەر بناغەکەی جارێکیتر دروست ببێتەوە.

لە مێژووی خۆیدا یەکەمجارە دەبینێت کە کەوتووەتە ناو گێژاو

لەبەرئەوەی کاپیتالیزم مرۆڤی کردووەتە کرمی یەکتری، کێشەی گشتی ئاسایش ڕوویداوە. ئاسایشی کۆمەڵگایان وەک کاری دەروەی سیستم، یاخیبوو، یان لە ڕێگای یاساوە وەک تاوان لەقەڵەمداوە. بێکاری و برسیبوون، کێشە سەرەکیەکانی ئاسایشی سیستم ڕیگای بۆ مەترسیەکانی سەر کۆمەڵگا کردووەتەوە. لەبەرئەوەی لە لایەک پەروەردە، تەندروستی و لێچووەکی زۆر، لە لایەکی ترەوە زۆربوونی دانیشتووان بە خێرایی، کێشە نادۆزرێتەوە.  لەبەرئەوەش نەخۆشی شێرپەنجە، ئایدز و نەخۆشیە قەیراناویەکان زۆر دەبن. بەو هۆیەشەوە ژینگە، خانوو، تەندروستی، پەروەردە، کار و ئاسایشی کۆمەڵگا یەکەمجارە لە مێژوودا لە پایەکانی خۆی دووردەکەوێتەوە  و ناتوانێت چارەسەریەک بدۆزرێتەوە. واتە دەکەوێتە گێژاوەوە. قۆناغەکە بە خێرایی ڕێگا لە مرۆڤەکان دەگرێت.

زانست لەژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدایە و ناتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت

لە قۆناغی بەم شێوەیەدا، لە سیستمە کۆمەڵایەتیە مێژووییەکاندا، میکانیزمی وەک هونەر و زانیست – تەکنیک ڕۆڵی خۆیان دەبینن. بەڵام لەبەر ئەوەی هونەر و زانست – تەکنیک کەوتووەنەتە دەستی دەسەڵات ناتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن. پشتگیریکردن لە یەکتری بە شێوەی کۆمین هەرچەند هەڵبوەشێت و کەم ببێت، کلتوری خۆپاراستن لاواز دەبێت و لە جێگەی، توندوتیژی تاکەکەسی و چەتەگەری دەردەکەوێت. لەدژی تیرۆری دەسەڵاتداری، تیرۆری هۆز و عەشرەت بەهێز دەبێت. هێزی دەسەلاتداری شەڕی ناو هەناوی دەوڵەت هەرچەندە بە باشی ببینرێت، ئەوەندەش پاراستنی ڕەوای کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە دەچێت. تا هەنگاوی گشتی یەکسانی دەوڵەت جێبەجێ نەکرێن، تا ئابلۆقەی سەر مافەکانی مرۆڤ و هەڵویستی دژە دیموکراسی بەردەوام بێت، هێزی پاراستنی گەلان زیاتر دەردەکەوێت و ئەوەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی توندوتیژی لەبەرانبەر یەکتری. لەجیاتی ئەوەی قەیرانەکە کۆتایی بێت، زیاتر توندوتیژی پەرەدەستێنێت. کاتێک نەتەوەپارێزی دەوڵەت بەرەوپێشەوەببرێت، نەتەوەپەرستی ئەتنیکیش بەرەوەپێشە دەچێت، هۆکارێکی تری زۆربوونی توندوتیژیش ئەمەیە.

وەرزش و هونەریان کردووەتە ئامێرێکی ماددەی هوشبەر

چالاکی وەک وەرزش و هونەر ناکۆکی مادی و پەیوەندیەکان هێوردەکەنەوە و دەتوانن کاریگەری لەسەر چارەسەری دروست بکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ ئامێرێکی مادەی هوشبەر گۆڕاوە و دەبێتە هۆی ئەوەی دۆخێکی قەڵب دروست ببێت. دەستەواژەی وەک دین، مەزهەب و تەریقەتیش تێکەڵیان دەکرێت و ڕێگری لەوەدەکرێت کە کۆمەڵگا ڕاستیەکان ببینێت. لەگەڵ "جیهانی تر" گروپی موحفزەکار دروسی دەکەن و لەسەر ڕێگای چارەسەری ڕاستەقینە دەکەنە ئاستەنگ. وەرزش و هونەر لە جەوهەرە ڕاستەقینەکەیان دووردەخەنەوە، بە خوێندنەوەیەکی بەرتەست، بە بوێریەکی سنوردارکراو و بە دروستکردنی هێڵێکی خەیاڵی قەڵب، ناچارەسەری وەک قەدەرێک لەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنن. ئەم جورە خەباتە لەدژی گێژاوەکان، ئەنجامی پێچەوانە لەگەڵ خۆی دێنن و گێژاوەکە زیاتر قوڕس دەکەن.

زانست و تەکنولۆژیای دەستی دەسەڵاتداران

لەم جۆرە قۆناغانەدا پێویستە بۆ ئاشکراکردن و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە، زانست و تەکنیک بۆ چارەسەری بەکاربهێنرێت و ڕێنیشاندەربن. بەڵام لەبەرئەوەی زانست و تەکنیک کەوتووەنەتە دەستی دەسەڵاتداران، هیچ هیوایەکیان بۆ چارەسەری بۆ کۆمەڵگا پێنییە. لەم دۆخەدایە کە فیل بە مووەکەی دەناسێنرێت و مشکیش لە رێگەی فیلەوە پاندەکرێتەوە. دەرفەت و توانای مرۆڤ بۆ چارەسەری، بۆ شەڕێ بێواتە و چەک، بۆ قازانجی زیاتر بەکاردەهێنرێت و وڵامی پێویستی بنەرەتی کۆمەڵگا نادرێتەوە. بەم شێوەیە ڕێگا بۆ دۆخی نەڕێنی دەکەنەوە یان بۆ قوڕسکردنی گێژاوەکە بەکاری دەهێنن.  دەتوانین لێرە زیاتر باسی قەیڕانەکە بکەین کە سیستم هەموو کۆمەڵگای خستووەتە ناوی و دەتوانێت فراوانتری بکات. بەڵام بۆ ئەوەی وڵاممان دەستبکەوێت ئەوەی کە باسمان کرد تێرکەرە. تا دۆخی گێژاوەکە شینەکرێتەوە، وادەزانین لە دۆخێکی ئاساییدا دەژین و دەجووڵێینەوە و ناتوانین خۆمان لە هەڵە بنەڕەتیەکان ڕزگار بکەین و لەجێگەی چارەسەری، دووبارە دەکەوینە ناو دۆخی ناچارەسەری. لەم دۆخەدا پێویستی بە هەوڵی ئەنتەلەکتوەل بە چەند جار هەیە. بە تایبەتی لەجیاتی ئەوەی دۆخەکە بە شێوەی پێشووی زانست، دین و زانکۆکان شیبکرێتەوە و ڕێگا بۆ تێگەیەشتنێکی تری هەڵە بکرێتەوە، نرخی هەوڵە ئەنتەلەکتوەلەکان کە رێگا بۆ مرۆڤ ڕۆناک دەکات زیاتر دەبن. ئەو ئایین و زانستەی سەر بە دەسەڵاتن ناوەڕۆکەکە بە پێچەوانەوە پیشان دەدەن و هێلێکی ساختە پێشکەش دەکەن و کاریگەری زۆر دروست دەکەن. ئێمە لەم قۆناغەدا ڕۆڵی دژی شۆڕشی ئایین، زانست، وەرزش و هونەر بە ئاشکرا دەبینین. بۆیە پێویستە ناوەندی زانستی، زانستی – خوێندنگا و ئەکادیمیای کۆمەڵایەتی – هێڵێ زانستی پێشکەش بکرێت و بەو شێویە ئەو پڕۆژانەی کە کۆمەڵگا هەڵناخەڵەتێنن، زیاد دەبن. بەرلەهەموو شتێک پێویستە تێکۆشان لە گۆڕەپانی ئەنتەلەکتوەل یان گۆڕەپانی عەقلیەتدا سەربکەوێت. لەم قۆناغەدا شۆرشی هزری زۆر گرنگە. شەڕی عەقلیەت و بەهای مۆڕال پێویستە تێکەڵبکرێن. ئەگەر مۆڕال و ئەخلاق بە عەقلیەت قازانج نەکرێن، ئەنجامەکەی بێگۆمان بۆ ماوەیەکی دیار دەبێت. کاتێک ڕاستی سیستم کە تا ڕادەیەکی زۆر بێئەخلاقی دەکات، لەبەرچاو بگیرێت، پێویستە بۆ کۆمەڵگا بزوتنەوەی ئەخلاقی و ئەتەکێت ، کەسایەتی و دەزگا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. ئەگەر گێژاوەکە و دۆخێک کە هیچ ئەخلاق و ئەتەکێتێکی تێدانییە تێکەڵ ببن، ئەگەری هەیە لە ئەنجامدا تاکەکەس و کۆمەڵگا قووتبدرێن. پێویستە ئەخلاق کلتوری کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرێت و ئەتەکێتێکی نوێ بە بەر کۆمەڵگادا بکات. لەدژی ئامێر و دەزگاکانی سیاسەت کە لە دۆخی گێژاودا سیستمی سەردەست وەک ئامێری دیموگۆژی بەکاردەهێنێت، زۆر گرنگە کۆمەڵگا خۆی سەرلەنوێ ڕێکبخاتەوە و ببێتە خاوەن ئامێر و سیاسەتێکی نوێی پێویستە. دەزگا سیاسیەکان لە دروستبوونی کۆمەڵگای ژینگەیی و دیموکراتدا ڕۆڵ دەگێڕن و پارت، هەڵبژاردن، ئەنجومەن و کێشەی بەڕێوەبەری هەرێمی، پێویستە لە ڕووی ناوەڕۆک و شێوەوە، ئامێری چارەسەری بن.

لە کتێبی 'بەرگریکردن لە گەلێک'-ی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە وەرگیراوە.

ف.ق