ئۆزتورک: ئیتر تورکیا ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت

هاسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک ڕایگەیاند، ئەو شەرت و مەرجانەی ئێستا پێشانی دەدەن، کە  ئیتر تورکیا بەو شێوەیە نابێت و ڕاشیگەیاند، ئۆجالان سەرنجی خستووەتە سەر رێگای رێککەوتن و دیالۆگ و دانوستاندن.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دێموکراتیک (کەجەدە - KCD) بەردان ئۆزتورک  لەبارەی چالاکییەکانی مانگرتن، کە لەسەر داوای رێبەری گەلی کورد ئۆجالان کۆتایی پێنهێنرا و پەیامەکەی ئۆجالان، کە لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە بڵاوکرایەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوا.

هاوسەرۆکی کەجەدە ئۆزتورک ڕایگەیاند، لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ / ١٦ی خاکەلێوەوە و لەگەڵ گۆشەگیرکردنی ئۆجالان زیان بە هەموو شوێنێک گەیشتووە و دادپەرەوەری نەماوە و ئەو دێموکراسییە کەمەش، کە هەبوو بە تەواوی لە ناو براوە و ئابووریی تورکیا تێکچووە. ئۆزتورک ڕاشیگەیاند، بە هۆی سیاسەتی شەڕەوە هەر جارەوە بۆ خاپوورکردن و وێرانکردنی گەورە و گەورەتر تاقیکردنەوەی جۆراجۆر ئەنجامدراون.

بەردان ئۆزتورک لە بەردەوامیى وتەکانیدا وتى، لەو بارودۆخە ئاڵۆز و داخراوەدا بە پێشەنگایەتیی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن چالاکیی مانگرتن دەستیپێکرد.

 ئۆزتورک بەبیری هێنایەوە، کە مافی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرانی لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئاستەنگ دەکرێت و وتیشی "بە هۆی بڕیارداریی بەرخۆدێرانەوە چاوپێکەوتنی ئۆجالان لە گەڵ پارێزەرانی دەستیپێکرد. ئەوەش دەستکەوتێکە. بە بەیاننامەی بەڕێز ئۆجالان کەشێکی ئەرێنیی دروستکردووە. بابەتی دیالۆگ، دانوستاندن وچارەسەریی دێموکراتیک دا لە هەمان ئاست و دۆخدایە. لەو بوارەدا پێشنیازەکانی خۆی خستووەتەڕوو و داوای لە ڕای گشتیی کردووە لەوبارەیەوە لە ناوخۆیاندا دەست گفتوگۆ بکەن."

هاوسەرۆکی کەجەدە ئۆزتورک ئەوەشی وت، ئەو شەرت و مەرجەی ئێستا پێشانی دەدات ئیتر تورکیا بەو شێوەیە ناتوانێت بەردەوام بێت و ئاماژەی بەوەکرد، "قەیرانی ئابووری ژیانی تەواوی کۆمەڵگای تێکداوە. ئازادی و دێموکراسی لە ناو چووە. بە تەنها رزگاری لەو باردۆخە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنى کۆمەڵایەتی و دیالۆگ و دانوستاندنە. ئەوە جاری یەکەم نییە، کە بەڕێز ئۆجالان ئەوە دەڵێت. تاوەکوو کێشەکانی کورد چارەسەر نەکرێن کێشەکانیتر چارەسەر نابن. پێشکەوتن لە هەر گۆڕەپانێک بە چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردەوە بەندە، بۆیە دەبێت هێزە دێموکراسییەکان لەبارەى هەموو ئەو پێشنیازانە گفتوگۆ بکەن و بگەنە ئەنجامێکی باش".

ئاماژەى بەوەشکرد "بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی ١٠٠ساڵی رابردوو چارەسەریی لێناکەوێتەوە و بەرخۆدان لە دژی ئەو رێبازەش بە هێزتر دەبێت. لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا خواستیان بە 'پلانی لەناوبردن و سڕینەوە' ویستیان کارێکی وا بکەن، کە هیچ کە سێک باس لە کێشەکانی کورد نەکات،  بەڵام ئە گەر سەرەنجیان بخستایەتە سەر مێژووی کورد ئەو کات دەیانبینی، کە گەلی کورد هەموو کات لە بەرخۆدان دایە و هیچ کات خۆی بە دەستەوە نادات. ئاشکرایە کە بە کوشتن و کۆیلایەتی کێشەکان چارەسەر نابن".

هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک ئەوەشی راگەیاند، مانگرتن لە خواردن کۆتایی پێهات، بەڵام بەرخۆدان تاوەکوو کۆتایهێنان بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەردەوام دەبێت.

ئۆزتورک راشیگەیاند "لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە کوردستان دا یاسایەکى جیاواز بۆ شەڕ بەکاردەهێندرێت. دەیان هەزار هاووڵاتیمان  دەستبەسەر کراون. هاووڵاتییانی ئێمە لە ژێرزەمینی بیناکاندا دەسوتێندرێن، شەهیدانمان ئاگریان تێبەر دەدرێت. ئەو رووداوانەی کە لە ماوى ئەم دوو هەفتەیەیی دوایدا لە رحا روودەدەن لە بەر چاوانمانن. تاوەکوو ئەو عەقڵییەت و بیرکردنەوەیە نە گۆڕدرێت ئێمە ناتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین. تێکۆشانمان لە دژی ئەو زێهنیەتە بێباکە و لە دژی ئەوە زێهنییەتە، کە هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی پێشێل دەکات بەردەوام دەبێت. رووداوەکانی ئەمدواییە پێشانیان دا، کە مرۆڤ بە بەرخۆدان دەتوانێت سەرکەوتن بە دەست بێنێت".

ر.م