مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر، کە چالاکیى لە رۆژووی مردن دابوو و چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان، لە سەر داوای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیان رێکخست.
مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا گوتی: "پەیامی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە. ئێمە پەیامی سەرۆک ئاپۆ - مان زۆر بە باشی لێکدایەوە. ئامانجی ئێمە شکاندنی گۆشەگیری بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٥ و پێشووتریش دەستیپێکردبوو. ئامانج لە گۆشەگیری لە ناوبردنی گەلی کورد بوو. سەرۆک ئاپۆ ئەمڕۆ پێشانی هەموو جیهانی دا، کە مرۆڤ بە بەرخۆدان دەتوانێت ئامانجی خۆی بەدی بێنێت.
تاوەکوو داواکاری گەلی کورد و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نەیەت، ئێمە دەست لە تێکۆشانی خۆمان هەڵناگرین."
ئەمڕۆ کۆتایی بە چالاکیەکەمان هات. سڵاو و سپاسم بۆ هەموو ئەو کەسانە هەیە، کە هاوکاربوون، سڵاو و سپاسم بۆ هەموو دایکانی لەچک سپی هەیە. تاوەکوو سەرۆک ئاپۆ و کوردستان ئازاد نەبێت، تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت.
هەموو ئەو هاورێیانەی لەو ماوەیەدا گیانیان لە دەستدا بە بیر دێنمەوە."
ر.م