ئۆپراسیۆن لە سێرت بەردەوامە

ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیا لە ناوچەى تلۆ و ناوەندی سێرت بەردەوامە.

ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەی تلۆ و ناوەندی سێرت لە باکووری کوردستان بەردەوامە.

ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیا گەڕەکەکانى ئەلماجک، کارگاجک، ئەرەنلەر، ئاکومەرە و گوندەکانى چنارلس، هانتارات، ئاکیایلا و تاشبالاتانی ناوچەى تلۆ و گوندی کۆچلوی سەر بە ناوەندی شار و دەورووبەری گوندەکانی ئەمەکچلەر و بایراکتەپەی گرتووەتەوە.

 ئەو ناوچەیە کە ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیاى تیادا بەڕێوەدەچێت پێشتر لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە کرابوو بە ناوچەى قەدەغەکراو و "قەدەغەى هاتووچۆی" تیادا راگەیاندرابوو.

ر.م