ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە جودى بەردەوامە
ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە چیاى جودى و گابار ماوەى ٥ رۆژە بەردەوامە. سەربازانى تورک رەوەند و جوتیارەکانیان لە چیاى جودى و کوێستانەکانى ئەو ناوچەیە دەرکردووە و ڕێگایان پێنەداون زەوی و باخەکانیان بکێڵن.

ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا، کە لە ناوچەیەکى بەرفراوان لە ناوەندى شرنەخ و ناوچەى سلۆپییەوە دەستیپێکردبوو بەردەوامە. بە بەردەوامیش سەرباز بۆ ئەو ناوچەیە دەگوازرێتەوە. لە هەندێک شوێنیش دەنگى چەک دەبیسترێت. بنکە سەربازییەکانى ئەو ناوچەیە سنوورەکانى دەورووبەرى خۆیان تۆپباران دەکەن.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە ئاسمانى ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە. کۆپتەرە جەنگییەکانیش لە فەرماندەیى ٢٣ى تومەنی سنوورەوە هەڵدەستن و ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
کۆچەر و رەوەندەکان لە کوێستانى جودى و لە بەرى شرنەخەوە، لەلایەن سەربازانەوە دەرکراون. سەربازانى تورکیا هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن ڕێگا نادەن جوتیارەکان لە دامێنی چیاى جودى دانەوێڵە لە زەوییەکانى خۆیاندا بچێنن. ئەو هاووڵاتیانەش کە دوێنێ چووبوون بۆ ئەو ناوچەیە بۆ کێڵاندنى زەوی و باخەکانیان لەلایەن سەربازانى تورکیاوە رێگرییان لێکراوە و سەربازانى تورکیا بە پاساوی "ناوچەکە کراوە بە ناوچەى قەدەغەکراو" رێگایان بەو جوتیارانە نەداوە زەوی وباخەکانیان بکێڵن و لە دواى چاوەڕوانییەکى زۆر ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان.
ر.م