ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕ له باكووری كوردستان به‌رده‌وامه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا له فه‌راشین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و چه‌ندین سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا له فه‌راشین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و چه‌ندین سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له ٢٨ی ئه‌یلوول\٦ی ڕه‌زبه‌ر سوپای توركیا له ناوچه‌ی قلا‌بان به ١٠ هه‌زار سه‌رباز و جاش ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و دواتر به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كردووه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م\١١ی ڕه‌زبه‌ر ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی مه‌هرین، دریان و ڕژدێ-یان سووتاندووه و خۆیان له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«له ٢٨ی ئه‌یلوول\٦ی ڕه‌زبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی كه‌لا مه‌مێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قلابانی شرنا‌خ به ١٠ هه‌زار سه‌رباز و جاشی گونده‌كانی كتێر، دێرا هێنێ و سێگركێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. سوپای توركی داگیركه‌ر له ٢٩ی ئه‌یلوول\٧ی ڕه‌زبه‌ر سه‌رباز و جاشه‌كانی به كۆپته‌ر هێناوه‌ته گونده‌كانی دریان، ئاڤیان، ئاخیان، ڕژدێ، مه‌هرین، گردی ڕۆژنێ، گردی بایراك، دۆڵی هێزل، كانی تۆرشك و گوندی هۆزێ. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م\١١ی ڕه‌زبه‌ر ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی مه‌هرین، دریان و ڕژدێ-یان سووتاندووه و له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
سوپای توركیا هه‌مان ڕۆژ پاشه‌كشه‌ی كرد
سوپای توركی داگیركه‌ر له ٢٨ی ئه‌یلوول\٦ی ڕه‌زبه‌ر له سنووری پیردوودا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی فه‌راشینی شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌نێوان سه‌ربازانی دوژمن و هێزه‌كانماندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویداوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵمان چه‌كدار ئازاد قاره‌مانانه هه‌تا دوایین فیشه‌كی له به‌رانبه‌ر دوژمن خۆی ڕاگرتووه و شه‌هید بووه. هه‌ڤاڵمان سه‌رخوه‌بوون (سادق حه‌سه‌ن ڕه‌شیدی)یش به‌برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن. هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كردووه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان وه‌هایه:
ناسناو: چه‌كدار ئازاد
ناو و پاشناو: فه‌ردی مووسلوو
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: سه‌میهه - شه‌وكه‌ت
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: شرنا‌خ - ٢٨ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٦ی ڕه‌زبه‌ر
ناوچه‌ی نه‌برناڤێی سه‌ر به پاییزاوا بۆمباران كرا
له ١٤ی ئه‌یلوول\٢٣ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٢:٣٠ سوپای توركی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌ی نه‌برناڤ-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی پاییزاوای وان-ی بۆردومان كرد. له دوای بۆردومانه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌ره‌به‌یانیی ١٥ی ئه‌یلوول\٢٤ی خه‌رمانان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا عه‌گید گۆیی (ڕۆژهات بابات) ته‌سلیمی هێزه‌كانی دوژمن بووه.
له چه‌لێ ما‌كینه‌یه‌كی كاری سوپای تورك كرایه ئامانج
له ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ٩ هێزه‌كانمان له دژی ئۆتۆمبێلێكی كاری سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه كه ڕێگه‌ی گردی شووندر-ی له سنووری ده‌شتان دروست ده‌كرد. له چالاكییه‌كه‌دا ماكینه‌كه تێكشكێنراوه و كاركردنی ڕێگه‌كه وه‌ستێنراوه.
ناسنامه‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كان:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ڕۆژی ٢٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٤ی ڕه‌زبه‌ردا ده‌ستنیشانمان كردبوو كه سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ڕۆژده‌ره-ی دێرسم ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و له ئه‌نجامی بۆمباراندا ٤ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه:
ناسناو: ئارژین مالازگیرت ناو و پاشناو: ئاسلی ئاكین شوێنی له‌دایكبوون: مووش ناوی دایك و باوك: میاسه‌ر كه‌ره‌م شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرسم - ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٢٦ی خه‌رمانان
|
ناسناو: ئازیمه چنار ناو و پاشناو: فاتیمه سالتان شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د ناوی دایك و باوك: توركی - شێخمووس شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرسم - ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٢٦ی خه‌رمانان
|
ناسناو: دیجله گلیداگ ناو و پاشناو: كه‌سیره بیلیجی شوێنی له‌دایكبوون: وان ناوی دایك و باوك: ناهیمه - سه‌ڵاحه‌دین شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرسم - ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٢٦ی خه‌رمانان
|
ناسناو: سه‌فقان ئارداهان ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئاشچی شوێنی له‌دایكبوون: ئیسته‌نبووڵ ناوی دایك و باوك: گوندوز - نیعمه‌ت شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرسم - ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٢٦ی خه‌رمانان
|
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك له شوێنی هاوڵاتییانی سیڤیلی گه‌ڤه‌ریان دا
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان كردووه: له ٣ی ئه‌یلوول\١١ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٥:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ناوچه‌كانی چه‌مچۆ، شه‌هید شاهین و وه‌رخه‌لێی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-یان بۆردومان كردووه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ١٩:٥٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌وروبه‌ری گوندی ستوون-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگیان بۆردومان كردووه. له‌م بۆردومانه‌دا ئاگر له ڕه‌ز و باخی گوندنشینان كه‌وتووه‌ته‌وه.»
s.m