ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له جۆله‌مێرگ و ئێلح
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له شاره‌كانی جۆله‌مێرگ و ئێلح-ی باكووری كوردستان چه‌ندین كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیر كران.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له شاره‌كانی جۆله‌مێرگ و ئێلح-ی باكووری كوردستان چه‌ندین كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیر كران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی‌دا، له شاری جۆله‌مێرگ ٢ كه‌س ده‌ستگیر كران. له گه‌ڕه‌كی مه‌دره‌سه په‌روین ئاكساچ (٢٠ ساڵان) و له گه‌ڕه‌كی گازی ئۆكتای دوورگوون (٢٣ ساڵان) له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.
له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ-یش به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌كه محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌ڤه‌ن و ده‌ریا ئۆزده‌میر ده‌ستگیر كران. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له ناوچه‌كه نوره‌دین ئاتسز و سیراجه‌دین كنا به بیانووی ئه‌وه‌ی پۆسته‌ریان له مه‌یدانی نه‌ورۆز هه‌ڵواسیوه ده‌ستگیر كران.
ئێلح
له گه‌ڕه‌كی كۆرك-ی شاری ئێلح پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر خانه‌واده‌ی ئه‌رده‌ن و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد. باوك؛ ڕه‌شید، منداڵه‌كانی؛ خه‌لیك، مه‌عسووم، عادل، سۆنیا و ئه‌مینه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په محه‌مه‌د یڵدرم كه میوانیان بوو، ده‌ستگیر كران.
s.m