ئۆپڕاسیۆنە سیاسییەکان بەردەوامن، لە روحا و دیلۆک ٥ کەسی تر گیران

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە شاری دیلۆک و روحای باکوری کوردستان ٥ کەس سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.

ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپەدا بۆ کپکردنی دەنگ و سیاسەتی کورد لە باکوری کوردستان بەردەوامییان هەیەو ٥ ئەندامی تری پارتی گەلانی دیمۆکراتیک هەدەپە سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.

دیلۆک

دوای ئەوەی لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان، هەریەک لە فاتما لەبە و محمد زەکی دەمیر و تاهیر ئالتوگ و محمد چیفتچی و ئەرکان شاهین و بەدران فەرمان ئۆغلو و فایق دورسون و عەلی یلدز و محمد شاهین دەستگیر کرابوون و دواتر نێردرابون بۆ دادگا، ئەمڕۆ بڕیاری سەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەر هەر یەک لە فاتما لەبە و محمد زەکی دەمیر و تاهیر ئالتوگ و محمد چیفتچی دا سەپێنراو رەوانەی بەندیخانە کران.

روحا

هیدایەت دوغەر بەرێوەبەری هەدەپەی شاری روحا دوای ئەوەی لە ناوەندی هەدەپە هاتووەتە دەرەوە، بە بەهانەی ئەوەی سزای ساڵی ٢٠١٦ی یەکلایی بووەتەوە، دەستگیر کراو بڕیاری زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ز.ش