٤ هاوسەرۆکی تری شارەوانیەکانی هەدەپە دەستگیر کران- نوێ کرایەوە

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا لە شاری مێردین هەر یەک لە گوڵستان ئۆنجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور و نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و هاتیجە چەویک هاوسەرۆکی پرسوسی هەدەپە دەستگیر کران.

بە پێی زانیارییەکان هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک هەدەپە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری مێردین. هەروها هێزەکانی پۆلیسی تورک باڵەخانەی شارەوانییەکانی هەرسێ ناوچەکەیان ئابلوقە داوە.

لە هەمان کاتدا موسلیم ئوزباهچەجی و هەدیە گونەش و بورهان تەمەل و فەیزواللە ئەرۆل کارمەندانی شارەوانی دێرکیش لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیر کراون.

ز.ش