ئۆپەراسیۆنى سەربازی لە مێردین

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شەوی رابردووە لە مێردین دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی.

بەپێى زانیارییەکان "یەکەی شارەوای" سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە دەورووبەری گوندی خرابە باڤا لە پارێزگاى مێردین دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازی کردووە.

ئۆپراسیۆنەکە سنووری پالەتی لەو ناوچەیە گرتووەتەوە و جموجوڵی سەربازیش لە ناوچەکە زیادیکردووە.

٢ ساڵ لەوە پێش هێزەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندی خرابە باڤا و بۆ ماوەى نزیکەى ٢٠ رۆژ گوندەکەیان گەمارۆدا. چەندین هاووڵاتییان ئەشکەنجەکرد و دەیان سەر ئاژەڵی هاووڵاتییان بەهۆی رێگریکردن لە ئاودان و لەوەڕاندنیان مرداربوونەوە. چەندین خانووی هاووڵاتییانى ئەو گوندەیان رووخاند، کە مێژووی بەشێک لە خانووەکان بۆ زیاتر لە ٣٠٠ ساڵ لەوە پێش دەگەڕایەوە.

ر.م