ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە باکوری کوردستان بەردەوامە
ۆپەراسیۆنی سوپای تورک بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیی و سیخوڕییەکانی لە سنووری شاروشارۆچکەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە.
ۆپەراسیۆنی سوپای تورک بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیی و سیخوڕییەکانی لە سنووری شاروشارۆچکەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە.
ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە نزیک گوندی مەلێ-ی سەربە هەرێمی بەستا لە شرناخ، بەردەوامی هەبووەو چەندین سەربازی لە سنوورەکە جێگیرکردووە.
هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی سەربازەکانیدا، لە هەرێمی بەستا ئۆپەراسیۆن بە بەشداری چەندین هەلیکۆپتەر بەردەوام بووە.
بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە، حکومەتی ئاکەپە لە دەیان گوندی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووەو ناوچەکەی کردووە بە سەربازگە.