ئیدی ئێوە ناتوانن ئێمە بوەستێنن!

گەریلاکانی حەفتانین بەبێ ئەوەى خەندە لە دەموچاویان ببڕێت شەڕ دەکەن. دوو وشە لە دوایاندا دەمێنێتەوە، بۆ نمونە ئارمانج کەربۆران دەڵێت "ئەگەر چل ملیۆن گولـلە لەسەرپێ بێت و لە لولەى چەکەکانتاندا بێت، دەبێت هەر چاوەڕێمان بن، ئیتر ناتوانن بمانوەستێنن!".

ئەوە چ هێزێکە شەڕیان پێدەکات؟ توانایی ئەو هێزە چییە؟ ئەو هێزە چییە ئەوان بەمشێوەیە دەکاتە خاوەن ورە و ئیرادە، بە تامەزرۆییەوە بەرەو ئازادی دەفڕن و توڕەیان دەکات، کە لە دوژمن بدەن؟ چۆن دەوێرن لە دژی مردن بوەستنەوە، کە لە جیهاندا زۆربەی خەڵک لە مردن دەترسێت. ئەوە چییە، چالاکیی کوشتنی مردنە، یان یەکێکە لە دەروازەکانی ئازار، یان رۆیشتنە بەرەو ژیانێکى ئازاد؟ ئەگەریش وابێت، ئەوا دەبێت ئەم دەروازەیە خۆشترین دەروازەی ئازارەکان بێت بۆ گەریلا. گەریلا کەوتونەتەڕی و هیچ کەسێک ناتوانێت رایانوەستێنێت. لەسەر رێگایەکن، کە دەزانن گەڕانەوەى بۆ نییە، دەزانن کە نابێت لە نیوەی رێدا دەستبەرداری بن، رێگایەکی دژوار و زەحمەتە. هیچ هێزێکیش ناتوانێت بیانگەڕێنێتەوە.

ئەو رێگایە دەڕوات بۆ ئیمراڵی. دەڕوات بۆ وڵاتی ئازاد، کە ساڵەهای ساڵ بێریی تیادا کردووە، تامەزرۆی ئەوەیە لە ئامێزی بگرێت. دەچێت بۆ خسڵەتی ئازادی خەونەکان، کە بە خەون و خولیاکانی خاوەنداریی لە خۆی کردووە. گەریلا بە رێدەکەوێت. چەک لە دەست، رەخت لە کەمەر، جانتا لە پشت، نان و ئاو لە کۆڵ، مەقاب (کالە) لە پێ، دەم بە خەندە، بە دروشمی سەر زمان 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، کە لە ئەمانەتی ئاسماندایە، هەڤاڵی رێگایەکە، کە هاوڕێی خۆیەتی، رێگای قورس و دژوار و سەخت لە بەردەمیدایە، لەگەڵ لپە شین و گەڵاسەوزەکانی دارەکان، کە دەیپارێزن، خاک و خۆڵ و لم و چەو، کە شوێنی هەنگاوەکانی دادەپۆشن و دەلێسنەوە، لە گیرفانیاندا هۆش و بەشی هۆشیاریی زانایەک، کە لە پێناویدا شەڕ دەکەن، لە دوایانەوە پشت و پەنای بەهێزی ئەو هاوڕێیانە هەیە، کە پێشتر لە دەستیان دابوون و ئێستا لە ئەمانەتی ئەماندان، لە دڵیاندا هاوکاریی عەشق و خۆشەویستی و دۆستایەتییان بۆ ژن و پیاوان، کە خۆشیان دەون، لە مێشکیاندا جگە لە سەرفیرازی نەفرەت لە هەموو شتەکانی تر کراوە.

دەزانن کە دەبێت شەڕ بکەن، بۆ ئەوەی ئەو رێگایەی لە بەردەمیاندایە بیپارێزن، بۆ ئەوەى خاکی خۆیان بپارێزین خوێنی خۆیانی بۆ دەڕژێنن تاوەکو داگیرکەر دەست لە یادەوەرییەکانی لە چیاکاندا نەدات، بۆ یادی ئەو سەدان هاوڕێ گەریلایە شەڕ دەکەن، کە لە ژێر گڵدا شادراونەتەوە. بۆیە دەزانن، کە دەبێت شەڕ بکەن. بەبێ ئەوەى خەندە لەسەر دەموچاویان کەم بکات شەڕ دەکەن، ئەمانە گەریلاکانی جەنگی حەفتانین. لە دوای ئەمان، لە لپی دەستی مندا ئەو دوو هەڤاڵە گەریلایە دەمێننەوە، ئەوەتا هەڤاڵ ئامانج کەربۆران وتی "چل ملیۆن گولـلەیان لەسەرپێ بێت و لە لولەی چەکەکانیاندا هەر دەبێت چاوەڕێی ئێمە بن.. ئیدی ئێوە ناتوانن ئێمە بوەستێنن!".

با وزەی رووناکی و باوەڕ لەسەر رێگای گەریلا بێت

لە چیا جوانە و رازاوەکانی کوردستان، هەموو دڕکەکانی دواى ئەوان دەچێت بەپێی ئەو سەربازانەدا، کە لە حەفتانینی حەوت رەنگ دا قاچ بە سروشتە جوانەکەیدا دەنێن. با راستیی ئەو دار چامانە بە پەنجەیاندا بچێت و خوێن لە گۆشتی نینۆکەکانیان بهێنێت. ئەو چامانە کە بە دەستی گەریلا گەورە بوون، با پێستی سەربازانی دوژمن وەک کێرد ببڕن، تاوەکو دەست نەدەن لە جەستەى گەریلا و ئەو هاوڕێیانەیان، کە کەوتونەتە سەر خاک. با داگیرکەر لەسەر زەوی بکەوێت و جارێکیتر نەتوانێت بە کوردستانی بەرز و بێکەس دا بڕوات. با بکەوێت و هەڵنەسێتەوە سەرپێ و کۆتایی بەو دڕندەیەی بێت.

با گەردەلول و زریانەکان ئەوان کەڕ بکەن و دەنگی گەریلا و هاوڕێکانیان نەبیستن. با لەو رێگایانەدا کە گەریلا دەیانگرێتەبەر ون ببن و جارێکیتر نەتوانن بچنەوە سەر ئەو رێگایەى لێوەی هاتوون!. با لە ئاگری ورە و موراڵی گەریلادا هەڵکزێن و خەونە پەرش و بڵاوەکانیان بۆ دەوڵەت ببێتە وانەی ژان و ئازار و تیایدا بسوتێن، کە بەبێ دڵ و موراڵ دەیاننێرن بۆ ئێرە. با خاوەنداری لە دڵیان بکەن، گەر دەیانەوێت نەکەون با نەوکەونە بەرنقێمەکانی بریسکەى چاوەکان لە چیاکاندا، کە بە ئازادی دەژین، نەبنە دیاریی دڵە بەخۆڵەمێش بووەکەى داگیرکەران، با لە بەردەمیاندا لە هەر هەناسەیەکەدا، شاخ، دۆڵ، قەدپاڵی چیاکان، کە گەریلا پیایاندا تێدەپەڕێت، با وزەی رووناکی و بڕوا هەموو کات لەسەر رێگای گەریلا بێت، با هەموو رێگاکان بۆ ئەوان و هاوڕێکانیان کراوە بێت.

هێزی هەڕەشە لە گەردوندا، کە لەو بڕوایەدام ئێمەى ئافراندووە، لەو بڕوایەدام تاوەکو دەچێت لە رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باشوور و باکوور لە هەموو شوێنێکدا لە ئامێز دەگیردرێت، ناوی هەر چییەک بێت، خوێندکار بێت یان هەرچیەکى تر بێت، گەریلایە و حەفتانین دەپارێزێت و بۆ ئازادی شەڕ دەکات. با بیپارێزت تاوەکو زیاتر مرۆڤایەتی لە جیهاندا بچەسپێت.

ژ.ت