ئیرمه‌ز: شاره‌كانمان له قه‌یوومه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شرنا‌خ زه‌كی ئیرمه‌ز ڕایگه‌یاند، «هه‌ڵوێستی گه‌ل له دژی قه‌یوومه‌كان ئاشكرایه. به هه‌ڵبژاردن شاره‌كانمان له قه‌یوومه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.»
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شرنا‌خ زه‌كی ئیرمه‌ز ڕایگه‌یاند، «هه‌ڵوێستی گه‌ل له دژی قه‌یوومه‌كان ئاشكرایه. به هه‌ڵبژاردن شاره‌كانمان له قه‌یوومه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.»
له توركیا و باكووری كوردستان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌رده‌وامه كه بڕیاره ٣١ی ئادار به‌ڕێوه‌بچێت. یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه ده‌نگی ساخته‌ی لێ تۆمار كراوه، شرنا‌خ-ه. هه‌ده‌په سكاڵای له‌سه‌ر ٣ هه‌زار و ٥٨٠ ده‌نگی ساخته‌ی شاری شرنا‌خ تۆمار كرد. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سكاڵاكه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
زه‌كی ئیرمه‌ز هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شرنا‌خ ڕایگه‌یاند، «ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن چاوپۆشی له‌و ساخته‌كاری و فرتوفێڵانه ده‌كات كه له ناوچه‌كانمان ده‌كرێن.»
ئیرمه‌ز ڕایگه‌یاند، «حكوومه‌ت ده‌زانێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو نابێت. له‌به‌رئه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك فرتوفێڵ ده‌كات. ئه‌وان هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك هه‌ڵبژاردنی مان و نه‌مان ده‌بینن.»
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شرنا‌خ هێمای بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ساخته‌كارییه‌كان گه‌ل خاوه‌نداره‌تی له ئیراده و شاره‌كه‌ی ده‌كات. هه‌ڵوێستی گه‌ل له دژی قه‌یوومه‌كان ئاشكرایه. «ئێمه ئه‌و فرتوفێڵ و ساخته‌كارییه‌ی ئێستا له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی دووه‌می قه‌یوومه‌كان ده‌بینین. به‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موو قه‌یوومه‌كان له شاره‌كانمان ده‌رده‌كه‌ین.»
ئیرمه‌ز له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، جگه له گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانیمان له هیچ كه‌س نییه.
s.m