ئینسیاتیفی منداڵانی ئاگر لە ٤ دەڤەر چالاکیان ئەنجامدا
ئینسیاتیفی منداڵانی ئاگر لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، ناوچەی تارسوسی مێرسین و لە ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.
ئینسیاتیفی منداڵانی ئاگر لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، ناوچەی تارسوسی مێرسین و لە ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.
ئینسیاتیفی منداڵانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە لە ١٢ و ١٩ نیساندا ، هەروەها لە ١٩ی نیساندا لە ناوچەی تارسوسی مێرسین و لە ناوچەی مالتەپەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا دوترێت، ١٢ی نیسان لە گەڕەکی ئایدنلاری ناوچەی ئەدەنە ئۆتۆبۆسێکیان سووتاندووە. هەروەها ١٩ی نیسانیش لە ناوچەی پیشەسازی ناوچەی تارسوسی مێرسین کۆگای مارکێتەکانی شۆکیان سووتاندووە و لە ئەنجامدا زیانێکی بە ملیۆنان لیرە بەر خاوەنەکەی کەوتووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، هەمان ڕۆژ لە گەڕەکی جەڤیزلی ناوچەی مالتەپەی ئەستەنبوڵ، محاویلەی کارەبای ئایەداشیان سووتاندووە.
هەروەها لە گەڕەکی هاڤوزلوباخچەی ناوچەی سەیهانی ئەدەنەش ٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنراون.
ف.ق