ئێستا لە سلێمانی هەزاران کەس بۆ عەفرین لە مەیدانن
ئەمشەو خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی لە پێناوی عەفرینی قەڵای بەرخۆدان ڕژانە شەقامەکانی شار و پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرینیەکان دەربڕیەوە.
ئەمشەو خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی لە پێناوی عەفرینی قەڵای بەرخۆدان ڕژانە شەقامەکانی شار و پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرینیەکان دەربڕیەوە.
پاش ئەوەی ئەم شەو، لە چەندین ناوەندی کوردستان و ئەوروپاوە، چەندین بانگەوارز بۆ خاوەنداریکردن لە عەفرین ڕاگەیەنداران، هەزاران ھاوڵاتی شاری سلێمانی ڕژانە نێو شەقامەکانی شار. سلێمانەییەکان، بەیەک دەنگ سەرکۆنەی ھێرشەکانی ڕژێمی تورکیایان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین کرد و و پشتگیری بەرخۆدانی سەردەمیان کرد.
هاوکات بەتوندی بێدەنگی و بێهەڵوێسی وڵاتان و ڕایگشتی جیهانیشیان شەرمەزار کرد و داوایان لێ کردن، بە سیاسەت و هەڵوێستی خۆیاندا بچنەوە و پشتیوانی لە عەفرین بکەن.
جێگای ئاماژەیە، خەڵکی سلێمانی ئەو هەڵوێستەیان بە ڕێپێوانێک و بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر لە شەقامی سالمەوە تا باخی گشتی دەربڕی و لە ئێستاشدا لەسەر ڕێی چادری پشتگیریکردن لە عەفرینن، کە چەندین لە شەقامی سالم بۆ هاوکاری کۆکردنەوە بۆ عەفرین هەڵدراوە و لەوێش کۆبوونەوەیەکی گەورە ڕێکدەخەن.
هـ.هـ