"ئێمە بە بەرخۆدانی عەفرین پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەین"
لە فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار، سۆزان چەولیک و ژیندا ڕوناهی ڕایانگەیاند، بەرخۆدانی عەفرین ئەنجامی پارادیگمای مودێڕنیتەی دیموکراتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
لە فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار، سۆزان چەولیک و ژیندا ڕوناهی ڕایانگەیاند، بەرخۆدانی عەفرین ئەنجامی پارادیگمای مودێڕنیتەی دیموکراتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
فەرمانداریەتی بڕیاڕگەی ناوەندی یەژاستار لە چواپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ئاسمانی ستێرک، ئاماژەی بە وتەکانی بەڕیز ئۆجالان کرد، کە لە چوارچێوەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان وتویەتی دەبێت هەموو ڕۆژەکانی ساڵ بەڕەنگی تێکۆسانی ژنان بخەمڵێت و نابێت هەمو شتێک لە یەک ڕۆژدا واتا ٨ی مارس قەتیس بکەین.
ژیندا ڕوناهی ئاماژەی بەوەکرد، کە ٨ی مارس ژیاندنەوەی سروشتە و وتیشى: پێشتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بایەخ نەدەدرا بە ڕۆژی ٨ی مارس و یادی ئەم ڕۆژە نەدەکراوە، بەڵام ئێستا ئەبینین کە لە هەمو شوێنێک ژنان یادی ئەم ڕۆژە دەکەنەوە، کە ئەمە دەرخەری بەڕێخستن بوونی خەباتی ژنانە.
گەریلا و ژن لە هەر کوێ بن بۆ ئازادی تێدەکۆشن، لێرەدا ژنان خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن بۆ گەیشتن بە ئازادی تێکۆشان ئەکەن.
ژنانی ڕەقا هەتاکو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ باشتر دەناسن، هەوڵ دەدەن خۆیان لە نێو تاریکی داسەپێندراوی کۆمەڵگەدا ڕزگار بکەن. ئەمە بۆ ئێمە زۆر سەرەنج ڕاکێشە کە ڕۆژی ٨ی مارس لە ڕەقا بەڕێوە دەچێت.
شەڕی ڕەقا ئێستاکە بە ڕەنگی ژنان لە ژیانەوەدایە.
سۆزان چەولیک-یش بە بیری هێنایەوە، کە ژنانی ئەمریکای لاتین ئەمساڵ چالاکییەکانی ٨ی مارس دیاری بەرخۆدانی عەفرین دەکەن و ئەم هەڵوێستە زۆر بەنرخە.
چەولیک، سڵاووڕێزی نارد بۆ هەمو ژنانی کورد وژنانی ئامریکای لاتین و وتی: تەڤگەری ئازادی کە لە پارچەیکی کوردستانەوە دەستی بە تێکۆشان کرد، بەڵام ئێستا لە هەر چوار لای جیهانەوە بڵاو بووەتەوە و بووە بە مۆدیلێکی باوەڕپێکراو.
چەولیک ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، هەمو سنوورەکانی ڕاکردووە و بووە بە تێکۆشانێکی جیهانی.
لە بەردەوامی قسەکانیدا فەرماندە چەولیک ئاماژەی بەوە کرد، کە ٨ی مارس ڕۆژی بەرخۆدانی ژنانە لە بەرانبەرسەرمایەداری، ٨ی مارس بۆ ئێمە واتای ڕۆحی بەرخۆدان و تێکۆشانە .٨ی مارس تەنها بۆ ژنان سەمبولێک نییە، بەڵکو ڕۆژی دژایەتی کردنی دەسەڵاتی سەرمایەدارییە بە پێشەنگایەتی پیاوان.
چەولیک لە بەردەوامی قسەکانیدا وتیشی :وەک گەریلاکانی یەژاستار ئێمە بە ڕۆحی ئاڤێستا خابور و ڕێبازەکەی، کە ئێستاکە هاوسەنگەرانی لە عەفرین لە دژی فاشیزم بەرخۆدانی دەکەن، پێشوازی لە ڕۆژی ٨ی مارس دەکەین.
چەولیک، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر عەفرین هێرش کردنەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەو هێرشە لە دژی شۆڕشی ژنانە کە چەند ساڵە تێکۆشانی بۆ دەکەن.
لە کۆتاییدا فەرماندە چەولیک ڕۆژی ٨ی مارسی لە شەڕڤانانی یەپەگە / یەپەژە و هەموو ژنانی جیهان پیرۆزکرد و داوای لە هەمو ژنان کرد، کە بۆ گشتگیر بوونی تێکۆشان وبەرخۆدان، هەمو ژنان لە دەوری یەک کۆببنەوە.
ر.م