ئەرکەکانی شارەوانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووتە سەرشانی هاووڵاتیان

شارەوانییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی چەند ساڵیکە تووشی داڕمانی ئابووری بوون و ناتوانن موچەی کرێکارو فەرمانبەران دابین بکەن.

شارەوانی مەریوان یەکێک لەو شارەوانییانەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتە کە تووشی داڕمان بووە و زیاتر لە شەش مانگە نەیتوانیوە موچەی کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانی دابین بکات.

پێڕانەگەیشتن بە پاک وخاوێنی شارو کۆنەکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی ناوشر ماوەیەکە بووتە قەیرانێکی گەورە لەو شارەدا، بەجۆرێک کە زبڵ بە مانگ لەناوشاردا دەمێنێتەوە و شارەوانی تا ئیستا نەیتوانیوە ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە.

کاربەدەستانی شارەوانی هەوڵی ئەوە دەدەن کە زبڵ وپاشماوەکانی ناوشارلە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان جێگیربکەن کە ئەم کردەوەیە کاردانەوەی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە کە بەرپرسانی شارەوانی مریوان بەنیازن کە زبڵ و پاشماوەکانی شارلە سەیرانگەی ناوتاق-ی سەربەناوچەی کۆماسی بڕێژن، کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان، ماوەی چەند ڕۆژێکە هاووڵاتیان بە ڕاگەیاندنی کەمپەینیک ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر ئەوکارە دەربڕیبوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەسەدان کەس لە ژینگەپارێزان وهاووڵاتیان شارەی مەریوان وناوچەی کۆماسی لە هەڵمەتێکدا دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی سەیرانگەی ناوتاق( کانی سێف). بەەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەین کە سرۆشتی کوردستان ناشیرین بکەن.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری مەریوان وەک مافیای زەویی وداهاتی ئەوشارە دەستیان کردووە بە تاڵان ودزیی سەرچاوەکانی شاری مەریوان، بەجۆرێک سەرەڕای ناڕەزایەتی زۆرلە شێوازی بەڕێوەبردنی شارەوانی ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری مەریوان جارێکی دیکە متمانەیان بە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە دایەوە.

هاوکات لە گەل نزیک بوونەوە بە وەرزی سەرما وباران بارین هاووڵاتیانی شاری مەریوان کە بەێ هیوا بوون لە شارەوانی شارەکەیان، سەرەڕای کێشەی ئابووری بە پارەی خۆیان دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوە و ڕمڵکردنی کۆڵانەکانی ناوشار.

لە زۆربەی گەڕەکەکاندا هاووڵاتیان خۆیان دەستیان کردووە بەجوانکاری و ناشتینی نمام ، هەروەها تائیستا هاووڵاتیان بۆتێپەربوونی ئۆتۆمبێلەکانیان لە نێو کۆڵانەکاندا بە پارەی خۆیان دەستیان کردووە بە دروست کردنی چەندین پرد.

ک-ش