ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال سپاسی قەسەدەی کرد

ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال لەبارەی کوشتنی سەرۆکچەتەی داعش ئەبوبەکرد بەغدادی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی قەسەدە و ئەمریکا لە گوندێکی ئیدلب لە سەر سنوری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەبیرهێنرایەوە و سپاسی قەسەدە کرا کە لە شەڕی دژی داعش و کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکچەتەی داعش ڕۆلێکی گەورەی هەبووە.

ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بەم شێوەیەیە:

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا بە بڕیاری سەرۆکچەتە بەغدادی، داعش هێرشی قڕکەری لەدژی گەلی ئێزدی شەنگال ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە هەزاران خەلکی ئێمە کۆمەڵکوژ کران و بە هەزاران کەسیشمان ڕفێنران. ٥ ساڵ بە سەر هێرشەکان تێپەریوە بەڵام چارەنووسی هەزاران کەسمان نادیارە. ئێمە کوشتنی سەرۆکچەتەی داعش بەغدادی وەک جەژنێک دەبینین.

ئێمە سپاسی هێزەکانی قەسەدە دەکەین کە لە کوشتنی ئەبوبەکرد بەغدادی و تێکشکاندنی داعشدا ڕۆلێکی گەورەی بینیوە. لە ساڵی ٢٠١٤ و تا ئێستا تۆڵەی کچ و کوڕەکانی ئێمەیان لە داعش کردەوە.

هەموو کەسێک دەزانێت لە دروستکردنی و بەرەوپێشەوەبردنی داعشدا دەوڵەتی تورک خاوەن ڕۆڵێکی گەورەیە. دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک پشتگیری لە داعش کرد. هەوەها ئەبوبەکرد بەغدادی لە دەڤەرێکی ژێر کۆنتڕۆلی تورکیادا کوژرا. ئەمەش نیشانەی هاوکاری نێوان تورکیا و داعشە. ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو کۆمەڵگای ئێزدی هەیە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک تێبکۆشن.

ف.ق