ئەنجومەنی رێکخراوی (یەسنا)ی زەردەشتی لە کەرکوک ڕاگەیانرا

بۆ برەودان بە فەلسەفە و ئایینی زەردەشتی، رێکخراوی (یەسنا)ی زەردەشتی لە کەرکوک لقێکی کردەوە بەناوی لقی کەرکوکی ئەنجومەنی رێکخراوی یەسنا.

ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر چوار لە شاری کەرکوک، لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک لە مەرسیمێکدا کردنەوەی لقی کەرکوکی رێکخراوی(یەسنا)ی زەردەشتی ئەنجومەنی کەرکوکی ئەو رێکخراوە ڕاگەیاندرا بۆ زیاتر گەشە کردنی فەلسەفە و ئاینی زەردەشتی.

لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی ئاینی زەردەشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی کەرکوکی رێکخراوی یەسنای زەردەشتی و ژمارەیەک باوەردارانی ئاینی زەردەشتی ئامادە بوون.

ئاوات حوسامەدین بەرپرسی پەیوەندییەکانی ریکخراوی یەسان و نوێنەرای زەردەشتی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کورستان، سەبارەت بە کردنی لقی ئەو ئایننە و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی کەرکوکی رێکخراوی یەسنا، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "لە دوای دەرچوونی یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥ کە دەلێت هەموو مرۆڤێک ئازادە لە هەڵبژاردنی هەر ئاینێک، ئەمەش وای کرد خەلکی هیچی دیکە نەترسن لە گەرانەوە بۆ ئاینی زەردەشتی کە ئاینی باوباپیرانیانە، ئێمە بە هەزاران ئەندامان هەیە لە شارەکانی کوردستان وە لەسەر داوای ئەندامانمان لە کەرکوک بڕیارماندا لقێکی رێکخراوەکەمان بکەینەوە."

هەروەها ئاوات حوسامەدین سەبارەت بە یەکگرتووی کوردان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: " ئیستا کاتی ئەوەیە هەموومان یەکگرتووبین لەپێناو خاک و نشتیمانەکەمان، داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئاین لەگەل دامودەزگاکانی حکومەت جیابکاتەوە."

سەبارەت بە ئامانج لە کردنەوەی لقێکی ئەو رێکخراوە لە کەرکوک، ئاوات حوسامەدین، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ووت: " ئامانجمان لە کردنەوەی لق لە شاری کەرکوک بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و هزرو فەلسەفەی زەردەشتیە و مەبەستمان گۆرینی عەقلەکانە و هەوڵ دەدەین ئەو عەقلیەتە بگۆرین کە بەرەو توندرەوی و یەکتر قەبوول کردن دەرۆن."

لە کۆتایدا سەبارەت بە داگیرکاری و هێرشەکان بۆسەر کوردستان، ئاوات حوسامەدین وتی: "ئێمە بەردەوام بەرگری دەکەین لە خاکی کوردستان، وە ئیمە وەکو زەردەشتییەکان ئیدانەی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا دەکەین کە تورکیا لەژێر ناوی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر هێرش دەکاتە سەر کوردستان وە دەلین تیرۆر لە خوینی کوردا نیە وە هەموو کورد ئامانجی پارێزگاری کردنە لە نشتیمان و پێکەوە ژیان و ژینگەیە، وە پیویستە هەموومان بەیەک دەنگ هەول بدەین بۆ رزگارکردنی خاکەکەمان."

ز.ش