ئەندام پەرلەمانەکانی کەرکوک ڕەخنە لە حکومەتی فیدراڵی دەگرن

ئەندام پەرلەمانەکانی شاری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەیان لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە وەک پێوست هاوکاری تەندروستی شارەکە ناکات بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکانی شاری کەرکوک و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک لە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شاری کەرکوک کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا تێدا و ڕەخنەی توندیان ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد کە وەک پێوست هاوکاری خانەی قەیرانەکانی کەرکوک تەندروستی کەرکوک ناکات بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

لە کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەکە ڕێبوار تەها لەسەر ناوی هاوکارە پەرلەمانتارەکانی قسەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کرد و وتی:": شاری کەرکوک یەکەم شار بوو لە عێراق کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا بڵاو بۆیەوە، بەڵام بەهەوڵ ماندووبوونی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کەرکوک لایەنە پەیوندیدارەکان لەشارەکە تا ئاستێکی باش دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و پێشیان لە بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گرتووە. "

هەروەها ڕاشیگەیاند؛ ئەوەی جێ داخە حکومەتی فیدراڵی عێراق وەک پێوست هاوکاری بەرێوبەرایەتی شاری کەرکوک و تەندروستی شارەکە و کارەمەندانی تەندروسی ناکات، داواشی کرد حکومەت بە چاوێکی بەرپرسیارانەوە ئاوڕ لە شارەکە بداوەتەوە چونکە شارەکەمان لە مەترسیدایە.

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانی ڕایگەیاند، کارگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشەسازی عێراق دەستیان کردوە بە دروستکردنی دەمامک بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق ئەو بەرهەمە دەنێردرێت بەڵام شاری کەرکوک لەوە بەرهەمە بێ بەشکراوە.

هاوکات دکتۆر کەریم وەلی بەریوبەری تەندروستی کەرکوک، لە بارەی دواین پێشهاتەکانی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕایگەیاند:" شەش حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنامان هەبوو لە شاری کەرکوک، پێنج کەسیان چارەسەری پێوستیان وەرگرتوە گەڕاونەتەوە ماڵەوە، تەنها یەک کەس لە نەخۆشخانە ماوە ئەوەیش تەندروستی زۆر باشە لە چەند ڕۆژی داهتوودا دەگرێتەوە ماڵەوە".

هاوکات بەرێوەبەری تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، هەموو ڕێکارێک دەگرنە بەر بۆ بەرنگاربوونەوە ڤایرۆسەکە، داواشی لە هاوڵاتیان کرد لە مالەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە و قەڵەباڵاغی دروست نەکەن لە شوێنە گشتیەکان".

ز.ش