ئەندامیکی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بەهۆی بانگەوازێکەوە بۆ ئاشتی دەستگیر کرا

فاتما دوران ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کە دوێنێ لە جۆلەمێرگ بانگەوازێکی بۆ ئاشتی بڵاو کردەوە، لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرا.

فاتما دوران ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی دوێنێ دوای ئەوەی بانگەوازێکی بۆ بەرقەرابوونی ئاشتی بڵاو کردەوە، بە تۆمەتی 'بێڕێزی لە بەرامبەر سەرۆککۆمار' دەستگیر کرا.

دوران رۆژی چوارشەممە لە بەردەم باڵەخانەی رێکخستنی هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ بانگەوازێکی بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و ئارامی بڵاو کردبووەوە.

ز.ش