به‌رخۆدێرانی چالاكیی مانگرتن لە خواردن دژبه گۆشه‌گیری كه لە زیندانی ئامەد له چالاكیدا بوون، دوای کۆتاییهاتنی مانگرتنه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و ده‌ست به چاره‌سه‌ریی پزیشكی‌یان كرا. ٣٦ زیندانیی خۆڕاگر كه له نەخۆشخانەی «توێژینه‌وه و فێركاریی گازی یاشارگیل»ی ئامەد چارەسەر ده‌كران، گه‌ڕێنرانه‌وه زیندان.
پێشتر ٢٥ زیندانی دوای چاره‌سه‌ركردن برابوونه‌وه زیندان. ئەمڕۆش ئەڤین کایا، هیلال ئۆلمه‌ز، کیبرییە ئەڤرەن، محەمەد ئاکسوو، محەمەد سدیق کڤانچ، محەمەد پۆڵات، مەزڵووم ئه‌كینجی، محەمەد سەعید یگیت، نوومان سینباگ و ڕەجەب ئۆزکلچ و ١٠ زیندانیی دیكه چارەسەرییان وەرگرت و گه‌ڕێنرانه‌وه زیندان.
ئەو زیندانییانەی چارەسەرییان تەواو بوو بە ئۆتۆمبێلی ئه‌منی گواسترانه‌وه بۆ زیندان. بەڵام چارەسەركردنی زیندانییه‌ك بە ناوی سەروەت کایا هێشتا بەردەوامە.
هاوكات چاره‌سه‌ركردنی غوربه‌ت ئەکتیرەن، مەحسوون شەن، سه‌دات ئاكین و خەڵەف یگیت-یش کە لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا بوون ته‌واو بوو.
لە لایەکی دیكه‌وه پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پزیشكیی هاوسەرۆکی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (لەیلا گیوڤه‌ن) کە ماوەی ٢٠٠ رۆژ لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا بوو، به‌رده‌وامه.
s.m