ئەوانەی چوونە مەخمور بەنگلادشی بوون نەک چەتەی داعش

شەوی ڕابردوو ڕاگەیەنرا گروپێک چەتەی داعشن، بە دزیەوە چوونەتە ناو شاروچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ، بەڵام ئەوان ٤ کەسی خەڵکی بەنگلادیش بوون.

شەوی ڕابردوو ڕاگەیەنرا گروپێک چەتەی داعش، بە دزیەوە چوونەتە ناو شاروچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ، بەڵام ئەوان ٤ کەسی خەڵکی بەنگلادیش بوون و بەنیازبوون بچن بۆ لای ناسیاوێکی خۆیان.

لەگەڵ هەموو هوشداریەکان بەنگلادیشیەکان هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەنێنە گەیارە، بەڵام هێزە عێراقیەکان تەقەیان لێکردوون و بەنگلادیشیەک کوژراوە.

بە پێی زانیاریەکان ٤ بەنگلادیشیەکە بەهۆی کۆتایی هاتنی ئیقامەکەیان لە هەولێر دەرکرابوون و دوای ئەوە بەنیازبوون بچنە شارۆچکەی گەیارە بۆ لای ناسیاوێکیان.

ئەو چوار هاوڵاتییە بەنگلادشییە لە کاتی گەیشتنیان بە بازگەی کۆتایی پارتی، لەلایەن ئاسایشەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە بەو شەوە نەچن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش خۆیان دەگەیننە خاڵێکی کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراق، هێزە عێراقییەکانیش بە گومانی ئەوەی ئەو کەسانە داعشن دەستڕێژی گولـلەیان لێدەکەن.

بەپێی هەواڵەکە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە عێراقییەکان، کەسێک لەو هاوڵاتییە بەنگلادشییانە کوژراوە و یەکێکی دیکەشیان برینداربووە و کەوتوونەتە دەستی هێزە عێراقییەکان.

دوو کەسی دیکەشیان کە هەڵهاتوون خۆیان گەیاندووەتەوە بازگەکەی ئاسایشی پارتی و لە ئێستادا لەلایەن ئەو هێزەوە ڕاگیراون.

ف.ق