'ئەگەر دونیاش خراپ بێت دووژمنایەتی ئەکەپە لە دژی کورد تەواو نابێت'

پەرلەمانتاری هەدەپەی شار شرنەخی باکووری کوردستان لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەگەر دونیاش خراپ بێت دووژمنایەتی ئەکەپە لە دژی کورد تەواو نابێت.

شارەوانیەکانی ئێلح، ئەرخانی، و نۆرشین ٨ شارەوانی تری هەدەپە لە لایەن ئاکەپەوە دەستیانبەسەرداگیرا، پەرلەمانتاری هەدەپەی شرناخ حوسێن کاچماز دەربارەی ئەو داگیرکاری و دەستدرێژیانەی ئاکەپە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

حوسێن کاچماز ڕایگەیاند، سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتداری بەردەوامی زهنیەتی تاکپەرستیە کە لەسەرەتای دروستبوونی کۆماری تورکیاوە بە میرات ماوەتەوە بۆ دەسەڵاتداری ئیستا، سیاسەتی ڕەتکردن و لەناوبردن، تواندنەوە بێوەستان بەردەوامە.

کاچماز وتیشی، "مرۆڤ ئەگەر سەرنجێک بداتە، مێژووی سەد ساڵەی کۆماری تورکیا، کاتێک مرۆڤ سەیری مێژووی ئەم ١٠٠ ساڵەی کۆماری تورکیا دەکات ئەوە دەبینێت کە بە پشکنەری گشتی، پلانى چاکسازیی رۆژهەڵات، یاسای نیشتەجێکردن، راگەیاندنی باری نائاسایی، سوتاندن و چۆڵکردنی ٤٥٠٠ گوندی کوردستان و کوشتنی ١٧٥٠٠  کەس بە شێوازی بکەر نادیار، ئەوە لە ئەنجانی نەناسینی ڕاستینەی کورد و سیاسەتی تواندنەوەدایە.

ئیستاش  لە کاتی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا، لە دوای ساڵی ٢٠١٥ وە کە مێزی چارەسەری هەڵاوگێر کرایەوە، سیاسەتی قەیوم و تاکپەرەستی نەناسینی ڕاستیەنی کورد پێشانی ئێمە دەدەن، لە کاتێکدا هەموو دونیا لە دژی ڤایرۆسی کۆرنا تێکۆشان دەکات هەموو کەس لە خەمی ژیانی خۆیەتی، بەداخەوە دەسەڵاتداری ئاکەپە هەموو شتێکی داوەتە لاوە هێڕشەکانی بۆسەر گەلی کورد ئێرادەی ئەو گەلە بەردوام دەکات. ئەگەر دونیاش خراپبێت ئاکەپە دەست لە دووژمانەیەتی گەلی کورد بەرنادات.

ئاکەپە کاتی دەسەڵاتداری خۆی درێژ دەکاتەوە

کاچماز سەرنجی ڕاکێشایە سەر پاکێجی دادوەری کە دەسەڵات کەیسی زیندانیانی سیاسی  لە دەرەوە ئەو پاکێجە هێشتۆتەوە  و وتی،" دز، فرۆشیارەکانی مادەی هۆشبەر، چەتە و مافیا سود لەو پاکێجە وەردەگرن بەڵام گەلی کورد، خەڵکی چەپ و سۆسیالیست و ١٠ هەزار کەسی ناڕازی لە دەسلاتداری ڕەخنە دەکەن سەر بۆ سیاسەتی دەسڵاتداری شۆر ناکەن ناتوانن لەو پاکێجە سود وەربگرن.

لە هەموو دونیا بەشێکی زۆر لەوڵاتانی هەرە دەسەڵاتدارە توندەکان زیندانەکانی خۆیان چۆڵ دەکەن، بەڵام دەسەڵاتداری ئاکەپە، دووژمنایەتی خۆێ لەبەرامبەر گەلی کورد و خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵات پێشدەخات، ئەو پاکێجە لە دژی مافی مرۆڤ، پێوانەکانی ئەخلاق و دەستوری بنەڕەتی تورکیایە. لە شارە کوردیەکان هەمێشە گرتن و شاڵاوی پاکتاوی سیاسی هەیە، ئەو ڕەوشە هەوڵەکانی ئاکەپەیە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاداری خۆیەتی. لەم وڵاتە تاکە حزبێک کە ئۆپزسیۆنە و نوێنەرایەتی کۆمەڵگا دەکات هەدەپەیە، ئاکەپە هەوڵ دەدات بەدەنگی نەتەوە پەرستەکان خۆی لەسەر پێبگرێت، بۆیە هێڕشی هەدەپە دەکات.

کاچماز بەبێری هێنایەوە، هەدەپە هەرکاتێک باسی پێکەوە ژیان، نەتەوەی دیموکراتێک و کۆماری دیموکراتێک دەکات دەبێتە ئامانجی هێرش و وتی: پارتەکەمان دەیەوێت دەسەڵاتدای ئاکەپە ئاستەنگ بکات، بۆیە هەوڵ دەدەن بە هێڕشکردنە سەرمان پێشمان لێبگرن، بەڵام ئێـمە بە گەلی کورد و تورکیا ڕادەگەینین؛ ئێـمە لە داوا ڕەواکانمان کە کۆماری دیموکراتیک و نەتەوەی دیـوکراتیكە دەست هەڵناگرین، با هەموو کەسیش ئەوە بزانی، ئێـمە سەردەکەوێن بە یەکەوە حیسابی ئەم ڕۆژانە دەپەرسینەوە.

ف.ق