ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە

پرۆفیسور دکتور هالوک ئوزەنەر بەڕێوەبەری ئینیستیتوی لێکۆلینەوەی بوومەلەرزە ڕایگەیاند، ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە و نابێت کەس بچێتە ناو ئەو خانوو و باڵەخانانەی کە زیانیان بەر کەوتووە.

پرۆفیسور دکتور هالوک ئوزەنەر بەڕێوەبەری ئینیستیتوی لێکۆلینەوەی بوومەلەرزە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە ناوچەی سیڤریجە بووە و بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە بووە. ئەو هەرێمە لە ڕووی بوومەلەرزەوە، هەرێمێکی چالاکە. ئەگەری هەیە لە ساڵانی داهاتووشدا بوومەلەرزە ڕووبدەن. بە پێی لێکۆلینەوەکان بوومەلەرزەکە ٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی گرتووەتەوە. ئەگەری ئەوە هەیە تا هەفتەیەکی تر بوومەلەرزەی بچووکتر ڕووبدەن. ئەگەری هەیە بوومەلەرزەی پلە ١ تا پلە ٥،٦ ڕووبدەن.

ئوزەنەر ڕاشیگەیاند، پێویستە هیچ کەسێک نەچیتە ناو ئەو خانووانەی کە زیانیان بەرکەوتووە و تەئکیدی کردەوە کە بوومەلەرزەکان بەردەوام دەبن، بەڵام پلەیان کەمتر دەبێت.

ف.ق