فوئاد بریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدارلە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
فوئاد بریتان ئەوەی خستەڕووکە ڕژیمی فاشیستی ئەردۆغان هەمووهێزی خۆی بۆقڕکردنی گەلی کورد خستووەتە گەڕو وتی، " بیدەنگی ئەورووپا لەهەمبەرگۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆ مەترسییەکان زۆرتردەکات.
بریتان ئەوەی هێنایەسەرزمان کە هەرچەشنە هەڵسوکەوتێک لەدژی ئۆجالان بەواتای هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆسەرگەلی کورد وهەمووگەڵانی ئازادیخوازلە ناوچەکەدا و ئاماژەی کرد بە:
"هەربۆیە ئێمە دەڵێین، هەرجۆرە مەترسییەک لەسەرڕێبەرئاپۆ بێتە ئاراوە، بەرپرسیارییەتیەکەی دەکەوێتە سەرشەخی ئەردۆغان، بەرپرسانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجە. دەبێت هەرکەسێک بزانێت کە بەردەوامی ئەوسیاسەتە لەدژی ڕێبەرئاپۆ، ئەوا تورکیا وڕۆژهەڵاتی ناوین لەئەردۆغان بکاتە دۆزەخ. گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد دەبێت لەهەمبەرئەو کردەوانەدا بیدەنگ نەبن."
هاوسەرۆکی کۆداررایگەیاندکە ڕژیمی ئەردۆغان بووتە هۆی ئالۆزیی و وتی، " ئەوکردەوانەی دەوڵەتی تورکیا وای کردووە کە تورکیا ببێتە دەوڵەتێکی بێ بایەخ لەهەرێمەکە. ڕۆژێک دێت کە گەل وەک سونامییەکی بەهێزلەدژی کردەوەکانی ئەردۆغانی دیکتاتۆر ڕابن."
بریتان بەهۆی مەترسی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد داوای لە گەلی کورد و بەتایبەتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران کرد کە لەهەمبەرگۆشەگیری لەسەرڕێبەرئاپۆ بێدەنگ نەبن.
بریتان ئاماژەی بە شەڕلەڕۆژهەڵاتی ناوین کرد و وتی، کە ڕێگەی چارەسەرئ دیموکراتیک لەڕۆژهەڵاتی ناوین هزر وڕامانی ڕێبەری گەلی کوردە.
هاوسەرۆکی کۆدار لە کۆتاییدا وتی، " ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریەتی لە ێبەر ئاپۆیە و داوای لەهەرکەسێک کرد کە خاوەنداریەتی لە ڕێبەرئاپۆ بکات."
ک-ش