باران کایا شەهیدی هەپەگە لە ئەلمانیا بەبیر هێنرایەوە

باران کایا شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە شاری مونستەری ئەلمانیا بە مەراسیمێکی شایستە بەبیر هێنرایەوە.

گەریلای هەپەگە شەهید باران کایا ناسراو بە (فورات) کە لە ٤ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید ببوو، لە شاری مونستەری ئەلمانیا بە مەراسیمێکی شایستە بەبیر هێنرایەوە.

جگە لە خانەوادەی کایا، چەندین وڵاتپارێزی کورد بەشدایان لە مەراسیمەکەدا کرد و لەسەر ناوی خانەوادەی کایا پەیامێک پێشکەش کرا و باس لەوە کرا، "شەهید باران کایا، شەهیدی گەلە، کوڕەکەمان شەهیدی گەلەکەمانە. ئەمڕۆ لەم مەراسیمەدا بینیمان کە گەلەکەمان هەمیشە خاوەنداریی لە شەهیدانی دەکات."

هاوکات لە مەراسیمەکەدا نوێنەری رێکخراوە کوردییەکان لە ئەلمانیا و رێکخراوی کەسوکاری شەهید و ونبووەکان، بەشدارییان کرد و وتەیان پێشکەش کرد.

شەهید باران کایا لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئەلمانیا لە دایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداریی لە بزوتنەوەی ئازادی کوردستاندا کردووە و لە ٤ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

ز.ش