باری تهندرووستیی ناسریاگزدژوارتربووە
باری تەندرووستی ناسریاگزکە ماوەی ١٠٣ڕۆژە لە هەولێردژبەگۆشەگیری ئۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن دژوارتربووە. یاگزئیترکەس ناناسێت.
باری تەندرووستی ناسریاگزکە ماوەی ١٠٣ڕۆژە لە هەولێردژبەگۆشەگیری ئۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن دژوارتربووە. یاگزئیترکەس ناناسێت.
نیگەرانییەکان لەسەردوخی ناسریاگزکە ماوەی ١٠٣رۆژە دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن، زۆرتردەبێت. باری تەندرووستی یازگز دژوارتربووە ولەم دوییانەدا کەس ناناسێت.
ناسریازگ کەچەندهەفتەیە بەئەستەم لەسەرجێگەکەی هەڵدەسیتەوە ، توشی لاوازی بینین وبیستن بووە. بەهۆی لاوازبوونی جەستەی، یازگزسەرەڕای ئەوەی کە زوولەخەوهەڵدەستێت بەڵام هەتاکو دوانیوەڕۆ ناتوانێت لەسەرجێگەکەی بەرزبێتەوە.
ئەوکەسانەی کە لەنزیکەوە ئاگایان لەیاگزە، دەلێن، ناسریازگرئەوکەسانەی کەسەردانی دەکەن نایانناسێتەوە.
دۆخی فەدیلە توک
بارۆدۆخی تەندرووستی فەدیلە توک کە ماوەی ٤٣ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن خراپتردەبێت. زەختی توک دادەبەزێت، سەرەڕای ئەوەش بەورەیەکی بەرزەوە دەڵێت هەتاکو گۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆ نەشکێت پێداگرە لەسەرچالاکییەکەی.
جێگەی ئاماژەیە کە چالاکی مانگرتن لەخواردن لەهەولێر ١٠٣ بەردەوامە وئەمڕۆگروپی ٥٣هەم دەستیانکرد بەچالاکیی.
'مانگرتن لەخواردن هەموو شوێنێکی گرتووەتەوە'
چالاکی مانگرتن لەخواردن دوای هەولێرومەخموور و سلێمانی چەند ناوچەی دیکەشی گرتووەتەوە.
لە شاری کەلار ئەندازیارهەرێم مەحموود لە٢٤ی شوباتەوە لەمانگرتندایە.
لە٢٥ی شوباتەوە هونەرمەندی و شێوەکارجومعە کەریم و ٢٦ی شوبات ماموستا سەردارمەلیح دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن .
یونس عومەرلەشارۆچکەی پێنجوێن-ی سەربە پارێزگەی سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی بە مانگرتن لەخواردن کردووە.
چالاکی مانگرتن لەخواردن لەسلێمانی گەییشتە رۆژی ٨٠هەمینی خۆی. لە ڕۆژی ٧٩هەمیدا گروپی ٤٠هەمین دەستیان بەمانگرتین لەخواردن کردووە. چالاکی مانگرتن لەخواردن لەسلێانی بەپیشەنگایەتی کۆمەڵەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا بەردەوامە.
ک-ش