بارەگه‌کانی تەڤگەری ئازادی و ڕه‌ژاک له سلێمانی کرانەوە
جارێکی دیکە دەرگه‌ی بارەگه‌کانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) له شاری سلێمانی کرانەوە.
جارێکی دیکە دەرگه‌ی بارەگه‌کانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) له شاری سلێمانی کرانەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش بێ هیچ بیانوویەک هەردوو باره‌گه‌ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاک)یان له شاری سلێمانی داخست. به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك دەرگه‌ی هەردوو باره‌گه‌كه کرانه‌وه.
بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و ڕه‌ژاک ڕایانگه‌یاند، کردنەوەی ناوەندەکانیان لە ئەنجامی گفتوگۆکردن بووه له‌گه‌ڵ بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی.
s.m