بازاڕی سیمی هەولێر ئاگری گرت و ٣٠٠ دوکان سوتان

لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان بازاڕێک ئاگری گرت و زیاتر لە ٣٠٠ دوکان سوتان.

لە گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر ئاگر لە بازاڕی سیم کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە ٣٠٠ دوکانی بازاڕەکە سوتاون.

ئاگرەکە لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ ی بەرەیانی ئەمڕۆدا کەوتووەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەى ٣٠٠ دوکان سوتان و ئاگرەکەش دوای ٣ کاتژمێر بە هەوڵی تیمەکانى ئاگر کوژێنەوە کوژێندراوەتەوە.

گەرچی بە فەرمی هۆکاری کەوتنەوەى ئاگرەکە رانەگەیاندراوە، بەڵام بەشێک لە دوکاندارەکانی ئەو بازاڕە دەڵێن، ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە کەوتبێتەوە.

ژ.ت