بازیان، مەراسیمێک بۆ شەهید شنیار کاوە بەڕێوە چوو
لە شارۆچکەی بازیانی سەر بە سلێمانی مەراسیمێک بۆ گەریلای یەژا-ستار شنیار کاوە ناسراو بە سارینا ساریا بەڕیوە چوو کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوو.
لە شارۆچکەی بازیانی سەر بە سلێمانی مەراسیمێک بۆ گەریلای یەژا-ستار شنیار کاوە ناسراو بە سارینا ساریا بەڕیوە چوو کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوو.
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بازیانی سەر بە شاری سلێمانی لەلایەن هەڤاڵان و هاوخەباتان و خەنەوادەی شەهید شنیار کاوە، ناسراو بە سارینا ساریا، مەراسیمێک بۆ شەهیدبوونی شنیار کاوە بەڕێوە چوو.
بۆ سەرەخۆشی کردن و بەشداربوون لە مەراسیمی شەهیدبوونی شنیار کاوە، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر و کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڵاتیانی باشور و ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان چونە شارۆچکەی بازیان و بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
لە مەراسیمەکەدا محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی قسەیکرد و وتی:"شەهید شنیار بۆ ئازادیی کوردستان گیانی خۆی فیداکرد، سەری ئێمەی بەرزکردەوە، ئێمەش بەڵێن دەدەین درێژە بە ڕێبازەکەی بدەین."
دواتر نورشان حسێن نوێنەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان قسەی کرد و وتی:" ئەوەی لە ئێمە داواکراوە ئەوەیە، کە لەسەر ڕێگای شەهید شنیار بەردەوامبین و یەکێتی لە نێوان خۆماندا دروستبکەین، بەناوی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید شنیار دەکەین."
خانەوادەی شەهید شنیار، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەیان کرد کە لەمەراسیمی شەهید شنیار بەشداربوون و وتیان کە ئەوان هەمیشە لەسەر ڕێبازی کچکەیان بەردەوام دەبن و لەناو تێکۆشانی ئازادییخوازی گەلی کوردا دەبن.
ز.ش