باسی ئەوە دەکرێت گروپێکی داعش چووەتە ناو شاروچکەی مەخموور

بە پێی زانیاریەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو گروپێک کە دەوترێت چەتەی داعشن، بە دزیەوە چوونەتە ناو شاروچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، گروپێک کە گۆمان دەکرێت چەتەی داعش بن چوونەتە ناو شاروچکەی مەخموور و دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکانی عێراق پێیان زانیوە، بەرەو خاڵی کۆنتڕۆڵی پەدەکەوە ڕوویشتوون.

سەرچاوەکان دەڵێن، پێشمەرگەکانی پەدەکە گروپەکەیان داوەتە بەر گولە و گروپەکە بڵاوبووەتوە و خۆیان ونکردووە. دواتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بینراوە.

ڕۆژی ٩ی ئازار هێزەکانی هاوپەیمانان لە چیای قەڕەچووخ لەدژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و لە ئەنجامدا ٢٠ چەتەی داعش و ٢ سەربازی ئەمریکی کوژران.

ف.ق