باشاران: دەستدرێژی پارچەیەکی شەڕی تایبەتە

ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی ئێلح و وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ڕایگەیاند کە پرسی ئیپەک ئەر پارچەیەک لە سیاسەتی شەڕە لە کوردستاندا.

ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی ئێلح و وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، پرسی خۆکوشتنی ئیپەک ئەر کە بەهۆی دەستدرێژی موسا ئۆرهان چاوشی پسپۆڕەوە بوو، پێویستە بە شێوەیەکی تایبەتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. باشاران وتی،"ئێمە دەزانین کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە سیاسەتەوە یا ژیانی کۆمەڵایەتی، لە ئابۆری تا میدیا هەوڵێکە بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوویەکەوە پیاو سەروەری بێت. ئەنجامەکەشی بێگۆمان دەستدرێژی کردنە سەر ژیان."

دەزگاکانی ژنان داخران

باشاران ئاماژەی بە داخستنی دەزگاکانی ژنان لە ئێلح و هەموو کوردستاندا و وتی،" پرسەکەی ئێلح و ئەوەی لە ئاگری بە شێوەیەکی خۆسەر هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت. لە ئاگری لەناو ٣٥ رۆژدا ٥ ژن بە شێوەیەکی گۆمانلێکراو گیانیان لەدەستدا. لەبەرئەوەی ئەو دەزگایانەی کە ژنان تێیایدا نوێنەرایەتی خۆیان دەکرد، داخران، دواتر ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕوویاندا. بۆ نمونە، ئێلح شارێکی بەو شێوەیەیە کە دەمێکە تێکۆشانی ژنان تێیایدا بەڕێوەدەبرێت. دەزگاکان کرانەوە. لە بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی سیستمی هاوسەرۆکایەتی جێگیرکرا. هەروەها لەناو ئەو سیستمەدا کۆپەراتیفی ژنان هەبوون. بەڵام بە سیاسەتی قەیوم ئەو دەزگایانە هەمووان داخران. بۆ نمونە ئەگەر لە ئێلح کۆمەڵەیەکی ژنان هەبواییە و ئیپەک بیتوانیا بگاتە ئەوێ، دەبوو ئەمڕۆ ئەم ئەنجامە نەبوایە. ئەگەر بییتوانیا خۆی بگەیەنێتە دەزگایەکی ژنان، لە ڕووی دەروونی، مەعنەوی، یاساییەوە پشتگیری بکردایە، دەستی بە خۆکوشتن نەدەدا. لە سەرەتادا وتمان، خۆکوشتنی ئیپەک بانگەوازێک بۆ دادپەروەری بوو، ئەوە لە نامەکەیدا بە ئاشکرایی دەبینرێت."

ڕێبازی شەڕی تایبەت

ئایشە ئاجار باشاران ئاماژەی بەوەدا کە ڕووداوەکەی ئێلح پێویستە لەناو ڕێبازی شەڕی تایبەتدا هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت و وتی،"لایەنێکی تایبەتی ئەو پرسە هەیە، لەگەڵ ئەوەی سیاسەتی دەسەڵات لە دوژمنایەتیکردنی ژنان پێکهاتووە، هەروەها بەشێکیشە لە سیاسەتی شەڕ لە کوردستاندا. لە شەڕە کۆنەکان لە جیهاندا تا شەڕی ئێستا لە سوریا، تا کردەوەکانی داعش، دەلالەت لەو دۆخە دەکەن. دەسەڵاتی پیاو لە شەڕدا دەستدرێژی دژی ژنان وەک ئامێرێک شەڕ بەکاردەهێنێت. نەتەنها لەدژی ژنان، هەروەها وەک ئامێرێک لەدژی باوەڕی و ناسنامەکان بەکاردەهێنرێت. لە کوردستان لە ساڵی ١٩٩٠دا ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕوویاندا. هەموو ڕووداوەکانیش داخران. لەم پرسەدا هەندێک کەس جلی سەربازیان لەبەردایە بە شێوەیەک دەجووڵێنەوە کە دەتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر ژنانی گەنجی کورد. لەبەرئەوەی پشتڕاستە دەپارێزرێت و ئەوە دەکات. موسا ئۆرهان دەیوت،"هیچ شتێک بەسەر مندا نایەت و لە ڕاستیشدا هیچ شتێک لەبەرانبەر ئەنجامنەدرا. تەنها هەفتەیەک دەستگیرکرا. خۆی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانخستە ناو قاوشەوە. پێویستە مرۆڤ ئەوە وەک پارچەیەک لە شەڕی تایبەت ببینێت، وەک عەقڵیەتی شەڕەکە شیبکاتەوە. لە ئەنجامدا دەسەڵات هەوڵیدا ژنان و گەنجان بێدەنگ بکات، هێشتاش هەوڵ دەدات ڕووداوەکە دابخات و هەر ڕۆژەو شتێک دەڵێت و ئیپەک ئەر تاوانبار دەکات."

ئایشە ئاجار باشاران ئاماژەی بە فشاری قوڕسی سەر دەزگاکانی ژنان لە کوردستان کرد و وتی،"فشارێکی زۆر لەسەر یەژەئا و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا هەیە. بەیانیان هەڵدەکوتنە سەەر ماڵی هەڤاڵانمان و دەستگیردەکرێن و لەبارەی گوڵستان دۆکو و ٨ی ئادار پرسیاریان لێدەکرێت. لە ڕاستیدا هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ژنان دادگایی بکەن. دەزگاکانیان کردە ئامانج، دەزگاکانی تر لە سەرەتای قەیومەکاندا داخران و پەیمانی ئەستەنبوڵیشیان کردە جێگای موناقشە کە بەم شێوەیە هەوڵیداندا لە کۆمەڵگادا توندوتژی پیاو دروست ببێت. کاتێک ئەو هەموو شتە شیبکەینەوە دەبینین کە لە ئەنجامدا ژنان خۆیان دەکوژن و دەکوژرێن."

ئایشە ئاجار باشاران ڕاشیگەیاند لەگەڵ ئەو هەموو جموجووڵ و فشارە، ژنانی بەخۆدێریش هەن و وتی،"هەم لە کوردستان، هەم لە تورکیا خەباتێکی ژنانی بەرخۆدێر هەیە. ئەگەر ئەمڕۆ دەسەڵات جگە لە قسەلەسەرکردن نەیتوانیوە پەیمانەکەی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکات، ئەگەر لە دەستماندا هێشتا دەستکەوت هەیە، ئەوە لەسایەی ئەم بەرخۆدانەیە."

ز.ش