باشوری کوردستان ڕووبەرووی کۆرۆنا دەبێتەوە
بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم بازگەکانی نێوان هەرێم و شاری کەرکوک و شارەکانی ناوە ڕاست و خوارووی عێراق پشکنین بۆ هاولاتیان دەکرێت.
بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم بازگەکانی نێوان هەرێم و شاری کەرکوک و شارەکانی ناوە ڕاست و خوارووی عێراق پشکنین بۆ هاولاتیان دەکرێت.
ڕێژەی تووشبوانی ڤایڕۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە و عێراق و باشوری کوردستانێش بە دوور نین لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە. تا ئیستا لە عێراق ٣٢ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری کراوە، ٥ حاڵەتی تووشبووی ئەو ڤایرۆسەش لە شاری سلێمانی تۆمار کراون کە ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی مەلا ڕەشید بە هەمان ڤایرۆس گیانیلەدەستدا.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باشوری کوردستان و فەرمانگەی تەندروستی هەرێمی باشوری کوردستان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ڕووبە ڕووبونەوەی ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی ئەو ڤاێرۆسە.
تەواوی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا داخراون و چوون و هاتنی نێوان ئەو وڵاتانە قەدەغەکراوە، هاوکات تیمەکانی تەندروستی باشوری کوردستان لە بازگەکانی هاتنە ناوەوە بۆ هەرێمی کوردستان تیمی پشکنیان داناوە بۆ هەر هاوڵاتییەک کە لە باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە دێتە باشوری کوردستان.
بازگەی بانی مەقان یەکێکە لەو بازگانەی کە تیمەکانی تەندروستی بەردەوام تێدا دەبێنرین و پشکینین بۆ ئەوە هاوڵاتیانە دەکەن کە لە شاری کەرکوک و ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن.
شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ کە هاوکات بەرپرسی خاڵی پشکینینی بازگەی بانی مەقانی چەمچەماڵ لە نێوان کەرکووک و سلێمانیە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: تیمەکانی تەندروستی پشکنین بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەن کە دەچنە ناو باشوری کوردستان، ئەو پشکینەش لە پیناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە.
هاوکات وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند تا ئیستا هیچ حاڵەتیکی پۆزتەیڤ لە بازگەی بانی مەقان دیاری نەکراوە و وتیشی، ئەگەر هەر حاڵەتێکی پۆزتیڤیش هەبێ بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی فریاکەوتن دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت کە بۆ ڕووبە ڕووبونەوە نەخۆشی کۆرۆنا ئامادەکراوە.
ئەو هاوڵاتیانەش کە لەو بازگەیە پشکنینیان بۆ دەکرێت خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بەوەی کە پشکینیان بۆ دەکرێت، بۆ ڕوو بەڕووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە، هاوکات هاوڵاتیان ئاماژە بەوەش دەکەن کە دەبێت هیچ هاوڵاتییەک دڵگران نەبێت لەم پشکینە، چونکە بۆ بەرژەوندی خۆیانە و بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارەیە.
ز.ش