باشوور کۆنسێرتێک پێشکەشی ڕۆژئاوا دەکات

ئێوارە کۆنسێرتێک لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی پێشکەش بە ڕۆژئاوا کرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

ئێوارە کۆنسێرتێک لە شاری سلێمانی پێشکەش بە ڕۆژئاوای کوردستان کرا بە بەشداری هەر یەک لە هونەرمەند ڕەوا جەمال، لوقمان سەلیم، نیان عەبدوڵڵا، شادی غوڵامی و گروپی هونەری نوێگەر. هەر لە کۆنسێرتەکەدا چەند پەیامێک ئاڕاستەی بەشداربووان کرا و لەسەر ناوی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا سلێمان عارەب ڕایگەیاند:" باشووری کوردستان هەمیشە پشتگیری لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا کردووە، لە ئێستاشدا ڕۆژئاوا جێی شانازی هەموو کوردێکە چونکە هەموو جیهان بۆ ڕۆژئاوا لەسەر پێیە".

هونەرمەندان پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپات کردەوە و ئامادەبووان بە مۆڕاڵێکی بەرز و هیوایەکی گەورەوە پێشوازیان لە کۆنسێرتەکە کرد و بەردەوام لە کۆنسێرتەکەدا درووشم بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەوترانەوە.

ف.ق