باشووری کوردستان بە یەكیتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری تورکیا دەداتەوە
لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان بە یەکێتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری دەداتەوە.
لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان بە یەکێتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری دەداتەوە.
لە گەڵ دەستپیکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەموو لایەنە سیاسی و حکومیەکانی باشووری کوردستان بە ڕووحێکی نەتەوەیی ولامی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان دایەوە، دژیایەتی خۆیان نیشاندا و ڕایانگەیاند، هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هێرشە لەبەرامبەر هەموو گەلی کورد.
لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا بەدەیان پارت و ڕیکخراو لایەنی سیاسی لە باشوری کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەری دێموکراتیان کرد لە شاری سڵیمانی و پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دوو پاتکردەوە و دەڵێن: دەبێت بە ڕوحیکی نەتەوی وڵامی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بدەینەوە.
لەو چوارچیەوەیەدا دوێنی بە دەیان چالاکوان، مامۆستای زانکۆ و سیاسەتمەدار بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕاگەیاند، وا برایارە ئەم بەرەیە هەر ئەمرۆ بە چالاکی جەماوری لە شارەکانی هەوڵیر و سلێمانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار بکەن.
ف.ق