بانگی ۲۷۳ رۆژنامەوانانی کوردستان بۆ ڕای گشتی جیهان

۲۷۳ رۆژنامەوانانی هەر چوار بەشی کوردستان لە پێناوی پشتیوانیکردن لە ڕۆژاڤای کوردستان بانگێکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی جیهان کرد.

لە چوارچێوەی خاوەنداریەکان لە ڕۆژاڤای کوردستان و بەرخودانە بەشکۆکەی دژ بە داگیرکاریڕژێمی تورکیاو تقمە چەتەکانی ۲۷۳ رۆژنامەوانانی هەر چوار بەشی کوردستان  بانگێکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی جیهان کرد.


دهقی بانگەکە:

بۆڕای گشتی
بۆسەرۆک دەوڵەت و سەرجەم حکومەتانی جیهان
بۆ پەڕلەمانتارانی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان
خوشک و برایانی هێژا
وەک ئاگادارن رۆژی ٩ی  ئۆکتۆبەر سوپای دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی پاشکۆی، هێرشێکی نابەرامبەر و دژی بنەماکانی مافی مرۆڤیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد، بۆسەر ئەو گەلانەی کە پێکەوە بە ئاشتی و ئارامی دەژیان.
ئەو هێرشە لە بنەڕەتدا بۆ سەر تەواوی گەلی کورد و ئاسوری و سوریانی و ئەرمەنی ئەنجامدرا کە لەو شوێنە ئارامەدا ژیانێکی سادەیان بەڕێ دەکرد.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تا ئێستا بەسەدان هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و سەدان هەزار هاوڵاتی دیکەش بە ناچاری کۆچبەری شوێنەکانی دیکەی  بوونەتەوە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
هەروەها لە ناو قوربانیەکانیشدا سێ رۆژنامەوانی بەرەکانی جەنگی تێدابوو کە رووماڵی هێرشەکانیان دەکرد، بەناوەکانی ئەسعەد ئەحمەد، محەمەد حەسەن رەشۆ، دلان ئۆڵماز.
تەنانەت ژمارەیەک ئۆمبڵاسی فریاگوزاری مانگی سور کە بەدەم بریندارەکانەوە دەچوون کرانە ئامانج و تیایدا دەیان هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.
سەرباری ئەوەش، دەوڵەتی تورکیا لە هێرشەکانیدا چەکی فسفۆڕی سپی و قەدەغە کراویشی بەکارهێناوە ئەمەش چاودێرانی سەربەخۆ پشتڕاستیانکردۆتەوە و ئاماژە بەوەش دەکەن بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە، کە ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە دژ بە مرۆڤایەتی.
یەکێکی دیکە لە مەترسی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا، جارێکی دیکە زیندوو بوونەوەی داعشە کە بە هاوکاری هاوپەیمانان و هێزەکانی قەسەدە لە سوریا کۆتاییان پێهات، بەڵام دوای ئەو هێرشانە بەڕوونی هەست بە زیندووبوونەوەی داعش و چەتەکانی دیکە دەکرێت.
سوپای تورکیا کە خاوەنی چەک و جبەخانەی ناتۆیە، بەچەک و فڕۆکەی ناتۆ هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریادا دەرگای لەبەردەم هێرشەکانی تورکیا واڵا کرد، بەمەشەوە دەوڵەتی تورکیا چەندین کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگی لە بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجامدا.
بەڕێزان...
بەمەشەوە بەرپرسیارەتی گەورەی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی ئەو هێزەیە کە رێگە لەو هێرشانە بگرێت، بەڵام هەتا ئێستا بەپێچەوانەوە هەڵسوکەوت دەکات.
ئەو سیاسەتە ترسناکەی ئەمریکا، کە رێگای لەبەردەم کۆمەڵکوژ و لەناوبردنی کوردان دەکاتەوە لەلایەن گەلی ئەمریکا و رایگشتی جیهان، بەسیاسەتێکی هەڵە سەیر دەکرێت و هیچ لایەنێک لەو سیاسەتە رازی نیە، و ئەمریکاش ناتوانێت خۆی لەو راستیە بدزێتەوە.
هەروەها ئێوەش ناتوانن چاوتان لە ئاست کۆمەڵکوژکردنی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دابخەن، ئەم شێوازە کارکردنە هەم بۆ ئەمریکا و هەم بۆ وڵاتە رۆژئاوایەکان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە هاوپەیمانی ئەمریکان، جیگای شەرمێکی گەورەیە.
بەڕێزان، داواکارین لە ئێوە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە ئەرکی سەر شانتان هەستن، پێویستە ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا قەدەغە بکرێت لە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، واتا بڕیاری دژە فڕین بدرێت.
تاوەکو سوپای تورکیا و گروپە چەتەکانی پاشکۆی، لەو سنورەی داگیریان کردووە دوور بخرێنەوە.
داواکارین لێتان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتە مێژوویەبن و، لە ئاست سەنگی هێزەکانی ناتۆ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵسوکەوت بکەن.
داواکاریشین بەشێوازێکی فەرمی دان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکڕاتیک بنێن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە ئەمەش مافێکی سروشتی هەموو گەلانە.
بۆیە لەکۆتاییدا داواکارین لێتان هەنگاوێکی بەپەلە و جدی بنێن بۆ ئەوەی گەلی کورد دڵنیا بێت لە هاوپەیمانی و پشتگیری ئێوە، و بەڕێوەچوونی پرسی سیاسی لە سوریا.
ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پێش لە کۆمەڵکوژی گەلێکی ئاشتی خوازی وەک گەلی کورد بگیرێت، کە ئەمڕۆ بە بەر چاوی جیهانەوە چەکی قەدەغەکراوی لەسەر تاقی دەکرێتەوە.

ناوی ڕۆژنامەوانەکان بە تیپی لاتینی:

1.    Gulê Algenurhan,
2.    Barış Abbasoğlu,
3.    İsmet Akurt,
4.    Şinda Akram, 
5.    Dicle Ahmed,
6.    Yusuf Alkan, 
7.    Diyar Ahmo, 
8.    Slafa Abdilrahman,
9.    Renas Ali,
10.    Sinar Rahman Ali,
11.    Azem Adhem,
12.    Rezwan Yasîn Ahmed 
13.    Aran Akrem,
14.    Mahir Amed,
15.    Mistafa Alo,
16.    Aysel Avesta, 
17.    Nadir Arzu,
18.    Günay Aslan,
19.    Aslan Aslan,
20.    Selman Aslan,
21.    Selami Aslan, 
22.    Yeko Ardıl,
23.    Heval Arslan,
24.    Nehar Avcı,
25.    Kenan Azizoğlu,
26.    Amar Aziz,
27.    Necad Ayaz, 
28.    Adnan Baban,
29.    Afat Baz,
30.    Sahar Babasalji,
31.    Hero Bahadin,
32.    Zanyar Bahadin,
33.    Firaz Baran,
34.    Serhat Bucak,
35.    Cahide Bulut,
36.    Siliman Cerdîs,
37.    İbrahim Bulak,
38.    Keser Bulden,
39.    Gulan Botan, 
40.    Welat Bradostî,
41.    Mihemed Bilbas,
42.    Ruken Cakar,
43.    Barham Caza, 
44.    Diyar Ciwan,
45.    Ramiyar Cewad , 
46.    Bunyat Cezîrî,
47.    Baha Ceili,
48.    Mihammed Calil, 
49.    Qsim Chireh,
50.    Dishad Cudi,
51.    Kandal Cudi,
52.    Fatma Colmer,
53.    Celal Cwartayi, 
54.    Ersin Çaksu,
55.    Xeyredin Çelik,
56.    Ferda Çetin,
57.    Barış Çırpan,
58.    Hana Çomanî,
59.    Nazım Daşdan,
60.    Behnam Dartaş,
61.    Hüseyin Dağ,
62.    Bahnam Dartaş,
63.    Akrem Cuqî Derwîş,
64.    Amed Dicle
65.    Arzu Demir
66.    Kenan Dep,
67.    Hozan Dersim,
68.    Duzgun Deniz,
69.    Sidar Dersim,
70.    Hiwa Dilan,
71.    Tuncay Doğan,
72.    Îbrahim Dergijniki,
73.    Îbrahîm  Ebas,
74.    Mehmet Ekinci, 
75.    Seyit Evran,
76.    Başur Engizek, 
77.    Burhan Ekinci,
78.    Biryar Efrin,
79.    Mehmet Ekinci, 
80.    Halit Ermiş,
81.    Turaj Espari,
82.    Welat Depi ,
83.    Burhan Erdem, 
84.    Gülsüm Erdoğan,
85.    Erdal Er, 
86.    Omer Fazil,
87.    Medeni Ferho,
88.    Koçer Ezîz Fetah,
89.    Mustafa Gedik,
90.    Sabahattin Gültekin,
91.    Mazhar Günbat,
92.    İbrahim Gümüş,
93.    Tayif Goran,
94.    Şayi Goran,
95.    Sineger Goran, 
96.    Ali Güler,
97.    Tayf Goran,
98.    Shakrokh Imamjomeh, 
99.    Hassan Ghazi,
100.    Hiwa Golmuhammadi,
101.    Kamran Seid Haruyn,
102.    Raman Hassano, 
103.    Tulin Hasan,
104.    Sirdeşit Mihmed Hêsîn,
105.    Berfin Hezil,
106.    Mahemed Hasen,
107.    Mustafa Hesen,
108.    Mesud Hadî,
109.    Dîfa Herkî,
110.    Cîhad Hewramî,
111.    Remezan Hernî,
112.    Ali Husen, 
113.    Newzad Hulurî 
114.    Firyad Hirani, 
115.    Kalsom Husin, 
116.    Tarık Hemo,
117.    Şoreş  Ahmad Hememîn,
118.    Evin Hersh,
119.    Omer Hojebri,
120.    Qane Hormziyar,
121.    Payam Hosseini, 
122.    Azad Îbrahîm, 
123.    Aras İbrahim,
124.    Lezgin Îbrahim,
125.    Lezgin Îbrahim,
126.    Gülistan İke,
127.    Azize İnan,
128.    Ferheng İsmail,
129.    Zhima İsmail,
130.    Diman Îsmail,
131.    Saido Îbo,
132.    Fehim Işık,
133.    Ahmet Kahraman,
134.    İsmet Kayhan,
135.    Serdar Karakoç
136.    Cıwan Karaqocan,
137.    Şirin Kartal,
138.    Mihemed Kakahmed, 
139.    Hawrê Karkêr,
140.    Nihat Kaya, 
141.    Alican Kaya,
142.    Qosret Faysal Keto,
143.    Aarbast Nariman Kerîm,
144.    Doban Kerkuki,
145.    Ragaz Kemal,
146.    Azizi Köyloğlu,
147.    Muhsin Krim
148.    Merak Küçük,
149.    Saro Khosrawi,
150.    Alan Kurdistanî, 
151.    Piling  Koçer Koçerin,
152.    Shabge Loqman,
153.    Tekoşin Mardin,
154.    Ako Majed,
155.    Havva Mendalıoğlu,
156.    Cahit Mervan,
157.    Meruf Mecîd,
158.    Mazlum Mako, 
159.    Kamran Mirzaian,
160.    Pervin Mehdi,
161.    Zan Mustafa,
162.    Sehîn Muftî, 
163.    Brawa Mehmoud,
164.    Kendal Midyat,
165.    Fre Mehmeud,
166.    Lawi Muhamed,
167.    Mohamed Muhemed,
168.    Farman Muhammad, 
169.    Karwan Mahmoudi,
170.    Fardin Mohammadi, 
171.    Hevidar Mihemed,
172.    Cumma Mihemedi,
173.    Yusuf Mihemed,
174.    Mihamad Azad Mihamed,
175.    Şervin Mistafa,
176.    Hangaw Mihamed,
177.    Sadullah  Mikail, 
178.    Yusuf  Mahemmed,
179.    Bestun Mihemed,
180.    Dana Salih Mohammed,
181.    Barzan Muzîrî,
182.    Aran Nadir,
183.    Hüseyin Narlı,
184.    San Nermin,
185.    Biryar Nêrweyî,
186.    Kamuran Nohzadzade,
187.    Mehrangiz Nemati,
188.    Kamal Nacim,
189.    Hogir Nacar,
190.    Biryar Nerwei, 
191.    Ehmed Pelda, 
192.    Barış Poyraz, 
193.    Behre Omer,
194.    Mihemed  Omer,
195.    Dilşa Osman,
196.    Kakşar Oramar,
197.    Karzan Ali Osman,
198.    İnan Özel, Hasan Orak,
199.    Ramazan Ölçen,
200.    Ali Özşerik, Ergün Özdemir,
201.    Munzur Piro,
202.    Özgür Reçberlik,
203.    Dilar Rojen,
204.    Sirvan Rehim, 
205.    Serhildan Resko,
206.    Fariborz Rezai,
207.    Jiyan Roj,
208.    Lewend Resid,
209.    Faruk Sakık, 
210.    Beritan Sarya,
211.    Hawrî  Sabîr
212.    Rêbîn Aşref Seîd
213.    Erdoğan Sürgeç,
214.    Ferit Sincar,
215.    Hersh Sirvan, 
216.    Yusuf Cabar Siliman,
217.    Hevi Salh,
218.    Saman Shahabi,
219.    Necad Sunar,
220.    Rêşad Sorgul, 
221.    Farshid Soltani, 
222.    Sabah Sofî,
223.    Ejder Şexo,
224.    Dilbin Şêrwan,
225.    Bextiyar Şerîf,
226.    Hawzhin Shawane,
227.    Azad Safo,
228.    Şiwan Sadiq, 
229.    Zana Seydi,
230.    Zanko Serdar, 
231.    Ali Salem,
232.    Halgurd Suleman,
233.    Sabah Sofi,
234.    Nika Paki, Nasir Panah,
235.    Reza Poorkarimi,
236.    Azad Tariq Remezan, 
237.    Abido Rostayî, Hajar Rashid,
238.    Mihammed Îsa Rasul,
239.    Samir Hasan Ramo,
240.    Perixan Tahır, Salh Teyro,
241.    Fırat Tunç,
242.    Cemal Turan,
243.    Una Tunc,
244.    Roger Turaut,
245.    Salah Xedir,
246.    Newaf Xelil,
247.    Sason Xelil,
248.    Ekrem Xalid, 
249.    Şîwan Xalid,
250.    Berivan Tıntaş,
251.    Abdin Tosun,
252.    Ramin Qadiri, 
253.    Shanaz Hassan Qadr,
254.    Heval Xaleb,
255.    Newaf Xelil,
256.    Salah  Xidir,
257.    Sadiye Vakili,
258.    Alan Wuso,
259.    Amanc Wertî,
260.    Perwer Yaş,
261.    Aso Şeyda,
262.    Rahmi Yağmur,
263.    Arzu Yıldız,
264.    Ferhat Yaşarsoy,
265.    Serhat Yigit, 
266.    Bahareh Yousefi,
267.    Güler Yıldız,
268.    Bokan Yigit, 
269.    Hawzhin Zeba,
270.    Şikîran Zêbarî,
271.    Dilovan Zêbarî 
272.    Hendren Hewramiy  
273.    Celal Chwartayi

هـ.هـ