'داوا لە گەنجان دەکەین بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە هەنگاوەکەی کەجەکەدا بکەن'

کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمەڵەی گەنجان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی و ڕایانگەیاند،"بەناوی گەنجانی کوردستان، بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکی ئەرکی پێشەنگایەتی خۆمان جێبەجێ دەکەین."

کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمەڵەی گەنجان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکەری، فاشیزم، کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژ بە ڕۆژ گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قوڕستر دەکرێت و باسی ئەوەکرا کە لە کەسایەتی ئۆجالاندا هەوڵ دەدرێت بە ئەشکەنجەی ئیمڕالی بناغەی گەلی کورد و کوردستان کۆتایی پێبهێنرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە هەموو جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆحی شۆڕش و ئازادی لە بەرزترین ئاستدایە، داواکاری ژنان بۆ ئازادی جیهانی هەژاندووە، بای گۆڕانکاری و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە لەم کاتەدا بەهێز بووە. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا هەوڵ دەدرێت خوڵقێنەری بەهاکانی وڵات و ئێمە و عەقڵیەتی گەلبوون کە ڕێبەر ئاپۆیە لە دەرەوەی پڕۆسەکە بهێڵرێتەوە و وڵات و گەلەکەمان لەم سەدەیەشدا لە تاریکیدا بمێنێتەوە.

هەروەها ڕاگەیەنرا کە وەک ئەنجامی پراکتیکی گۆشەگیری ڕەها، لەسەر هەموو کۆمەڵگا بە تایبەتی لەسەر ژن و گەنجان هێرش دەکرێن، دەستدرێژی، فشار و هێرشی فاشیستانە و لەسەر دروشتی کوردستانیش سیاسەتێکی قوڕس تاڵان بەڕێوە دەبرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە داواکاری ژنان، گەنجان و گەلان بۆ ژیانی ئازاد و ڕزگاربوون لە ئیمپریالیزم و داگیرکەری لە بەرزترین ئاستدایە و گۆشەگیری قوڕس و ئەو شەڕەی کە بەڕێوەبەرایەتی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە لە ئیمڕالی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، بە واتای شەڕی سیستمی فاشیست و قڕکەر لەدژی داواکاری ئازادی دێت. لەسەر ئەم بناغەیە ئازادی ڕێبەری ئاپۆ بۆ وڵاتمان کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن واتایەکی مێژووییە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو، ئەوان وەک کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمەڵەی گەنجان بەشداری لە هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەبن کە ١٢ی ئەیلول لەلایەن کەجەکەوە ڕاگەیەنرابوو.

هەروەها بانگ لە گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و دەرەوەی وڵات کرا کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەن و ڕاگەیەنرا کە بە دروشمی 'ئێمە بە پەکەکە فێری بەرخۆدان بوون، نەک تەسلیمیەت' و بە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ئامەدی عەلی چیچەک و لەسەر هێڵی ئەوان بەشداری لە هەنگاوەکەدا دەکەین.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە بەناوی گەنجانی کوردستان لە هەموو گۆڕەپانەکان بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکە ئەرکی پێشەنگایەتی خۆمان جێبەجێ دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە داوا لە هەموو گەنجانی وڵاتپارێزی و ژنانی گەنجی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، هەروەها بانگ لە هەموو گەنجانی شۆرشگێر، چەپ، سۆسیالیست و دیموکرات دەککەین کە بەشداری لە هەنگاوی 'بەسۆ بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەر، کات کاتی ئازادیە' بەکەن و حساب لە بەڕێوەبەرایەتی شەڕی ئاکەپە ومەهەپەی قڕکەر و فاشتی بپرسین."

ف.ق