باکوری کوردستان: ٣٠ سەربازی تورکیا کوژران
لە باکوری کوردستان لە چەندین چالاکی گەریلاکانی "هەپەگە و یەژاستار"دا، سەربازگەیەکی ئەرتەشی تورکیا خاپور کرا و لە ناویاندا فەرماندەیەک ٣٠ سەربازیش کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە باکوری کوردستان لە چەندین چالاکی گەریلاکانی "هەپەگە و یەژاستار"دا، سەربازگەیەکی ئەرتەشی تورکیا خاپور کرا و لە ناویاندا فەرماندەیەک ٣٠ سەربازیش کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، بە ڕاگەیەندراوێک لە سەر چالاکی گەریلاکانی "هەپەگە و یەژاستار" زانیاری بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە: " لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی سەرکەوتندا، گەریلا لە چەندین ناوچە و هەرێمی باکوری کوردستان لە دژی سەربازانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر چالاکیان ئەنجام داوە و گورزی زۆر قورسیان لێ داون و کوژرا و بریندارێکی زۆری دژمن هەبووە".
"لە ئاگری سەربازگەیەک خاپور کراوە و ٢٠ سەرباز کوژراون"
هەپەگە ئاشکرای کردوە: " لە ناوچەی بازیدی سەر بە پارێزگای ئاگری، سوپای تورکیای داگیرکەر وەک ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی شەڕ سەربازگەیەکی نوێی دروستکردبوو. ڕۆژی ١٥ی نیسان کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی سەرکەوتندا، لە دژی ئەو بارەگایە چالاکییان ئەنجام داوە و تێیدا، هەموو بنکە و سەنگەر و بارەگاکانی نێو سەربازگەیان بەتەواویی خاپوورکردووە. هاوکات ٢٠ سەربازی سوپای تورکیان کوژران، کە لە ناویاندا فەرماندەی بارەگاکەش هەیە و سەربازێکی زۆریش برینداربوون و سەربازەکانی دیکەش لە بەردەم گوزری گەریلادا خۆیان نەگرتووە و بێ چەکانیان هەڵهاتوون. دوابەدوای ئەوەش هێزی پشتیوانی سوپای تورک بە هەلی کۆپتەری کوبرا و سکۆرسکی چوونەتە شوێنی شەڕەکە و لاشەی کوژراو و بریندارەکانیان گواستووەتەوە".
"لە پارێزگای قارس ٢ سەرباز کوژراون"
هەپەگە درێژەی دەداتێ و ئاشکرای دەکات: " ڕۆژی ١٨ی نیسان، کاتژمێر ٠٣:٥٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە ناچەی قازمانی سەر بە پارێزگای قارس، گەریلا چالاکی لە دژی سەربازانی ئۆپەراسیۆنکاری تورکیا ئەنجام داوە و بە هۆیەوە لانی کەم ٢ سەربازی سوپای تورکیان کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربووە".
"لە شرنەخ گەرمارۆی و سەربازان و کۆنتراکان دراوە و 8 سەرباز کوژران"
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە: " لە ڕۆژی ١٦ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سەرلەبەیانی، لە گردی گوزێی کوڕەکێی سەر بە شرناخ، گەریلا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهیدان بەستای و شەهید دەلال ئامەد دا، لە دژی تاقمێک لە سەربازان و کۆنترا گەریلاکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام داوە، کە چەندین ڕۆژی بوو لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆنیان دەست پێ کرد بوو. سەرەتا گەریلا گەمارۆیان دەدات و پاشان گورزی زۆر قورسی لێداون و بەو هۆیەشەوە لانی کەم هەشت سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوو و گەریلاش چوونەتە سەر تەرمەکانیان. هاوکات لە ناویاندا هاوەنێکی 69 ملیم و چەکێکی جی سی، دەسیگیراوە بە سەر برێک چەک و تەقەمەنیدا. لە پاش چالاکییەکە، فرۆکەی بێفرۆکەوان و فڕۆکە و هەلیکۆپتەری شەڕ و تۆپخانەکان بۆردمان و تۆپبارانی ناوچەکەیان کردوە. دواتر بە هەلی کۆپتەری سکۆرسکی لاشەی کوژراو و بریندارەکان گوازراونەتەوە. دەرنجام لە 17 نیسانیشدا سەربازان و جەردەوانانی تورکیا بێ ئەنجام کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەکەیان هێناوە و بەناچاری لە ناوچەکە کشاونەتەوە".
"لە دێرسیم ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک هەبووە"
هەپەگە هەروەها ئاشکراشی کردووە: "لە ناوچەی خیزانی سەربە بەدلیس، لە ڕۆژی ١١ی نیسانەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دەست پێکردووە و لە 17ی نیسانیشدا دوژمن بە هەلی کۆپتەری سکۆرسکی هێز ڕەوانەی ناوچەکە کراوە. هاوکات یەکینەکانی سوپای تورکیا بە نهێنی لە ناوچەکە بەجێ کراون، بەڵام گەریلا پێیانی زانیوە و لە دژیان چالاکییان ئەنجام داوە. ئەوەش شەڕێکی قورسی بە دوادا هاتووە و گورزی زۆر قورس لە هێزەکانی دوژمن دراوە. بەڵام لە بارەی زیانە گیانی و مادییەکانی دوژمنەوە زانیاری تەواو بە دەست نەخراوە.، بەڵام ئەنجامەکانی ئەو شەڕە ڕانەگەیەندرا. هەمان ڕۆژ ئۆپەراسیۆنکاران بە بێ ئەوەی ئەنجامێک بە دەست بخەن بە ناچاری لە ناوچەکە کشاونەتەوە".
هـ.هـ