هه‌واڵی به‌په‌له‌: ڕێبەر ئاپۆ: پرۆسەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە

'باکەی لیجە وەک دڵی ڕزگای لێدەدات'

کاتێک بای لیجە هەڵیکرد عەگیدیک دیار دەبوو، لە ناو چیا سەخت و بڵندەکان، عەگیدیكی بە شکۆ و بە هەیبەت، عەگیدیکی ڕوو خۆش، ئەو عەگیدە لە ناو خەیاڵە دوور و قوڵەکانیدا بایەکی فێنک لە ڕووخساری دەدات.

ئەو عەگید و قارەمانە، وەک بایەکی سەر سەخت دەیەوێت بژیەت، لە ناو چیا بەرزەکان لە دڵی مرۆڤەکاندا بۆتە خۆشەویستی، ئەو عەگیدە کاتێک دەبێتە ڕزگار، دەبێتە ئەو بایە کە بۆنی ئازادیی لێ دێدێت، ڕزگار دەیەوێت لە چێژی شۆڕشدا، لە سەر وڵاتی  خۆی بە دڵ و مێشکێکی ئازاد بفڕێت. ئەڤینداری شۆڕش دەبێت و دەڵیت: وەک بایەکی شۆڕشی ڕزگاریمە. کا تێک لەبەرامبەر زوڵم ستەم مێشک و ڕوحی دەکاتە ئاگری تۆڵە، ئەو وشانەی لە دەمی دەهاتنە دەر هەریەک لەو وشانە دەبێتە ڕاپەرینێک دەچنە ناو دەمار جستەی ئێمە.

خەیاڵی هەموو منداڵێک ئەوەیە کاتێک گەورە ببێەت 'ئەو ببێتە چێ'، هەمیشە پرسیاری 'ئەگەر تۆ گەورە بوویت، دەبێتە چی' لە هەموو منداڵێک کراوە، هەموو منداڵەکان هەریەک و شتێک دەڵێت بۆ نموونە 'من دەمەوێت ببم بە مامۆستا، دکتۆر، پارێزەر ... هتدا'  بەڵام لە وڵاتی ئێمە کاتێک پرسیارێکی وا لە منداڵەکان بکرێت، بە چاوێکی گەش بە روحێکی پر دەڵین: 'من دەبمە گەریلا' منداڵانی وڵاتی من لە ناو شەڕدا چاویان بەم جیهانە هەڵێناوە، هەمێشە ڕووبەڕووی بێ ڕیزی و کوشتن بوونەتەوە، لە وڵاتی ئێمە ژیان لە لایەن دەوڵەتەوە قەدەغە کراوە. لەبەر ئەوە وڵامی منداڵانی وڵاتی ئێمە کەس لێیان تێناگات. لە وڵاتی ئێمە تەنیا بەرخودان دەمینێتەوە، خۆ ئینکارنەکردن و خۆبوون دەمینێتەوە.

هەڤاڵ ڕزگار لە وڵاتێکدا چاوی بە دونیا هەڵێناوە کە سوتێندراوە و وێرانکراوە، لە وڵاتێک کە ناوەکەی قەدەغەکراوە و زمانەکەی قەبووڵ ناکرێت،  لە وڵاتێک کە منداڵەکانی ڕیگا نادرێت بە زمانی دایکیان قسە بکەن. هەر لە سەرەتاوە ڕووبەڕوونەوەی ئەو ڕاستییە شتێکی ناخۆشە، بەڵام بۆ منداڵان ئەوە دەبێتە شتێکی هەرە خۆش. ژیانی ڕەزیڵ قەبووڵ نەکردن وا دەکات پرسیارکردن لە خود لە دوی یەکتر بێن بە مێشکی مرۆڤدا. ئێمـە منداڵی وڵاتێکین کە بزر بووە، بۆ ئەوەی ئێمە خۆمان بزر نەکەین دەبێت هەر یەک لە ئێمە ببینە ڕێبوارێکی ڕاستی، ئەو شتانەی ئێمە پێمان جوان بوون هەموویان خەراپکران و ڕوخێندران و سوتێندران. بەڵام  ئێمە وێنەی ئازادیمان لە دڵی خۆمان نە خشادبوو، تاریکی کەوتبووە ناو ڕوناکیی وڵاتی ئێمە، بەڵام پارێزەرانی وڵاتی ڕۆژ ببونە مانگ، باوەڕ و ڕوناکیی ئێمە بۆ ئازدای. دڵی ئەوان بە خۆشەویستیی ئازادی پر بوون، لە بەرامبەر زوڵم هیچ کاتێک سەریان نەوی نەکردبوو و هیچ کاتێکیش لێی نەدەترسان. بە ڕوویکی خۆش بە ڕووی ئێمەدا پێدەکەنین بە ڕووی ئێمەی منداڵاندا. ئیتر هیچ هێزێک بە منداڵانی وڵاتی ڕۆژ نەدەوێرا. لەبەر ئەوەی شەڕڤانانی ڕاستی لە وڵاتی ئێمە دەستیان بە تێکؤشانی ئازادی کردبوو.

وەک دەزانرێت چیرۆکی هەڤاڵ ڕزگار بەم شێوەیە دەست پێدەکات. بە زانستی و وڵاتپارێزیی دڵی عەگید ڕەنج دەدات بە ڕەنجی خۆی ناوێکی نوێ بۆ ژیانی خۆی دەبینێتەوە. قارەمانەکان دەناسێت، فەرمانداری گەورەی ئامەد دەناسێت، منداڵانی کوردستان کە دڵیان بوەتە، ئەڤیندار و هاوڕێیەتی دەناسێت، لەوان ڕاستی فێر دەبێت، لەوان هاوڕیەتی فێر دەبێت، هەڤاڵ ڕزگار ئیتر بە چیاکاندا سەردەکەوێت، بەڵام لە کاتی ڕیگایدا هەمێشە چاوی لە ڕێگای ئەو فەرماندانەیە کە گەیشتونەتە ڕاستی.

منێش وەک هەموو منداڵیکی ناوچەکەمان بڕیاڕی بەرخودانم دابوو، من ناوی هەڤاڵ ڕزگارم هەمیشە دەبیست لە دەوربەری خۆم، گەریلایەک چۆن لە ناو دارەکاندا تێپەڕ دەبێت، گەریلایەکی قارەمان هەمیشە دەبووە میوانی خەیاڵەکانی پاشە ڕۆژی من. کاتێک من هەنگاوەکانی خۆم لە ڕێگای هاوڕێیاندا دەهاویشت هەڤاڵ ڕزگار هەمێشە لە دڵی من و لەگەڵ مندابوو. من لە شەو بە ڕێگای چیاکاندا چەندە تێپەریم، من یەک یەک خەیاڵەکانی منداڵیی خۆیشم دەدیت. هەڤاڵ ڕزگار کاتێک بۆ ڕیگای ئامەد بە ڕێدەکەوت. من ئەوم دیت، بایەک کە لەسەر وڵاتی من تێدەپەڕێت دڵی من لە باوەشی گرت. بیروڕا بە جۆشەکانی وشە جوانەکانی کە لە دڵی ئەو هەڵدەقوڵی کاتێک دەکەونەوە بیرم زیاتر کارییەگەریی لە سەر من دەکات. ئێمە قسەمان بە یەکەوە کرد، جار جار ئێمە پیدەکەنین جار جارەش بەیەکەوە بیری ئەو هەڤاڵامانان دەکرد، کە هەمێشە بەیەکەوە بیرمان دەکردن. لە قسەکانی کۆتایی خۆیدا بەمنی وت. :"ڕۆژێک دێت ئێمە بە یەکەوە بچینە ئامەد"، وەڵامی من بۆ ئەو گوتانەی هەڤاڵ ڕزگار ئەوە بوو:' ڕۆژێک دێت من دەچم بۆ ئەو ناوچانە و تۆ سڵاوی من بە ئەو دەشت و چیانە بگەینە'. لە دوای ئەوەی قسەمان کرد هەڤاڵ ڕزگار هیچی نەگووت. لای من هەستاو و بەرەو وێنەی شەهید چیاگەر چوو. سەرەتا بە جەمەدانییەکەی تۆزی سەر وێنکەی خاوێنکردەوە، دواتر ڕاوەستەیەکی کرد و ماویەک تەماشای وێنەی شەهید چیاگەری کرد. لەوکاتەدا وێنەی شەهید چیاگەر تەماشاکردنی شەهید ڕزگارم وەک تابلۆیەک نەخشان لە دڵی خۆمدا، ئەو  تابلۆیە بۆ هەمیشە لە دڵی مندا دەمینێتەوە.  من تەنها جاریک بینیم ئەو هاوڕی جوان و ڕوو خۆشە، لە هەموو بابەتیک هەمێشە دڵ ناسک و ڕەنجدەربوو. بەهۆی زانینی و تێگەیشتنی لە بەرپرسیاریەتی بەرەو ئامەد بەرێکەوت.

دووژمن وەک شێت و هار هێرشی نرخ و پێرۆزییەکانی ئێمە دەکات. دووژمن ئەوە بۆ خۆی ڕەوا دەبینی. بە شێوازێکی تاڵانکارانە و وەحشیانە هێرشی گەلی کورد و کوردستان دەکات، لەبەر ئەوەی گەلی کرد وەک بە شێک لە مرۆڤایەتی حیسابی بۆ ناکرێت. ئەو هێرشانە بەو شێوازە بەردەوام دەکات. هەڤاڵ ڕزگار و هەڤاڵ زنار لە ٦ حوزەریرانی ٢٠١٩ لە لیجەی ئامەد لە ئەنجامی شەرێکیدا چونە کاروانی نەمرانەوە. دوژمن ناهێلێت هێچ کەسێکش نزیکی تەرمەکانیان بێتەوە، تەرمەکانیان ٤٠ ڕۆژ لە جێگای شەهید بوونیان دەمینێتەوە. لە دوای ٤٠ ڕۆژ گەل دەچن جەنازەی ئەو دوو قارەمانە هەڵدەگرن، دووژمن بەو شێوازە دیسان دووژمنایەتیی خۆێ و ترسی بەرامبەر گەریلا  پێشاندا، بەڵام گەلی کوردستان چی دەبێت با ببێت دیسان بەرخودان دەبێتە بەشی گەلی کوردستان و منداڵانی کوردستان.

کاتێک ئاگری تۆڵەکردنەوە دڵی مرۆڤ دەسوتێنی، لە لە دوای هەر هاوڕێیەک دەتەوێت تۆش ئاگری تۆڵە لە دژی زاڵمەکان گەش بکەیت. هەر زیندەوەرێک کە دێتە سەر زەوی لە نوێەوە ژیان زیندو دەکاتەوە. هەر هاوڕێیەک کاتێک کە دەگاتە ڕاستی جێگای ئەوان هەمێشە پڕ دەکرێتەوە. هەر گەنجێکی کورد ناوی ئەوان لەخۆیان دەنێن و چەکی ئەوان دەکەنە شانیان. ئێستا ئاندۆک، دۆرشین، ئاپێ موسا و هەزاران رزگار  سەرلەنوێ گەش دەبەن و هیچ کاتێک تۆڵەی هەڤاڵانی خۆمان بێ وەڵام ناهێڵین.

نازناو: ڕزگار تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: فەلات کۆجاکایا

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: ئامینە- ئامەد

کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٦ حوزەیرانی ٢٠١٩ ئامەد

ژ.ت