هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌به‌شداریی ٣٠٠ ئه‌ندام و میوان ئه‌مڕۆ له هۆڵه‌ندا ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و ئه‌ندامی كه‌نه‌كه جه‌میل بایك په‌یامێكی نووسراوی ئاراسته‌ی جڤاته‌كه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆری پارت و ڕێكخراوی كوردستان تیایدا ئاماده‌بوون. بایك ڕایگه‌یاند، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ كوردان هاتوونه‌ته ئاراوه.
«ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌رفه‌تگه‌لی گه‌وره بۆ كوردان هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌چه‌سپێنرێن، زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كوردان ببنه یه‌ك. كه‌نه‌كه بۆ ئه‌و بابه‌ته پێویسته بچێته نێو هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه و له چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران گوڕ و تین بداته خه‌بات.»
جه‌میل بایك له ده‌ستپێكی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر قه‌یرانی جیهانیی ئێستا و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م قه‌یرانه وه‌ك قه‌یرانی به‌ر له شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌مه. ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م دامه‌زراوه، به‌گشتی فه‌شه‌لی هێناوه. گوتیشی، ئه‌م قه‌یرانه هه‌رچه‌نده له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كانی جیهان به‌شێوه‌ی سیاسی و ئابووری خۆی پیشان بدات، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به شێوه‌ی شه‌ڕ خۆی پیشان ده‌دات.
بایك ده‌رباره‌ی هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌م قه‌یرانه به‌شێوه‌ی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گوتی، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زۆر سه‌ختن، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه له بونیادنانی سیسته‌می جیهانیدا جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی جه‌میل بایكدا هاتووه: «له ئه‌نجامی ناكۆكی و شه‌ڕی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، سیسته‌مێكی نوێی جیهانی بونیاد ده‌نرێت، شه‌ڕی ئێستا هه‌م شێوه‌ی سیسته‌مه‌كه و هه‌میش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دیاری ده‌كات. ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌م داده‌نرێت، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. سیسته‌می جیهانی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م بونیاد نران، له‌سه‌ر بنه‌مای نكۆڵی كردن له كوردان و كوردستان دامه‌زرێنران.»
ده‌رباره‌ی دۆخی كوردان دوای دامه‌زراندنی ئه‌م سیسته‌مه و سیاسه‌تی هێزه هه‌ژموونگه‌راكان ده‌رباره‌ی كوردان، بایك گوتی: «١٠٠ ساڵێك كوردان خراپه‌كارییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه‌یان بینی. ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕۆڵه‌یان پێدا، كاتێك كاتی خۆی هات به به‌كارهێنانی ئه‌م دۆخه‌ی كوردان به یه‌ك هه‌نگاو و له هه‌ستیارترین شوێن هه‌وڵیان داوه كه ڕه‌نگێكی دیكه به سیسته‌می هه‌رێمه‌كه بده‌ن. كورد جار جار كه له دژی زوڵمه‌كانی سه‌ری وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌موو هێزه‌كانی سیسته‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌و دۆخه‌ی هه‌یه‌تی ڕزگاری نه‌بێت و ڕێگری لێ بكه‌ن، پشتگیریی فشاره‌كانی مێتینگه‌ره‌كانیان كردووه. به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ هێزه هه‌ژموونگه‌را و مێتینگه‌ره‌كان كێشه‌یان بۆ دروست بووه، هه‌میشه فاكته‌ری كوردیان وه‌ك ئامرازێكی تاكتیكی به‌كارهێناوه.»
«پێویسته كوردان ئاگایان له‌م ڕاستییه‌ی مێژوو بێت و به گوێره‌ی ئه‌مه تێبكۆشن. ئه‌گه‌ر كورد باش له‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تانی مێتینگه‌ر و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان تێبگات كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمه‌كه ببنه هه‌ژموونكار و به گوێره‌ی ئه‌مه دۆخی خۆیان هه‌ڵسه‌نگێنن، ئه‌وا ده‌توانن له سیسته‌می نوێی جیهانی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ببنه خاوه‌نی ستاتۆ و دۆخێكی تازه. ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگێنن، ئه‌نجامه‌كان زۆر قورس ده‌بن.»
«كورد پێویسته ئاگای له هێزی خۆی بێت»
جه‌میل بایك له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته كورد ئاگای له هێزی خۆی بێت و باوه‌ڕی به خۆی هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد به تێكۆشانی ١٠٠ ساڵه‌ی خۆی دادگه‌یی ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی كردووه. هێزه هه‌ژموونگه‌راكان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان پشتیوانی‌یان له‌مه كردووه یان به‌ربه‌ستیان بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان دروست كردووه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كورد هه‌م ئاگای له هێز و بارودۆخی خۆی بێت، هه‌میش سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی هێزه هه‌ژموونگه‌راكانی هه‌رێمه‌كه و ده‌وڵه‌تانی مێتینگه‌ر به‌باشی ده‌ستنیشان بكات. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێنن و له سیاسه‌تدا ئافرێنه‌ر بن، كورد به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌رده‌چێت.»
«هه‌تا ڕژێمه‌كانی توركیا و ئێران نه‌گۆڕێن، دیموكراتی به‌دینایه‌ت»
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه باسی له گرینگی ئێران و توركیا كرد له ڕێكخستنی كاروباری سیسته‌می جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و گوتی، توركیا و ئێران پاسه‌وانی ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینن. هه‌تا ئه‌وان نه‌گۆڕدرێن و له ڕێی دیموكراتیدا گۆڕان له ئه‌واندا نه‌كرێت، ئه‌وا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا گۆڕانكاریی ڕادیكاڵ زه‌حمه‌ته.
«كوردان خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌ن كه بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن»
له په‌یامه‌كه‌ی جه‌میل بایكدا هاتووه: «له ڕووی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووریشه‌وه نه‌بێت، له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا ئه‌و هێزه‌ی دیكه كه لایه‌نی كه‌م هێنده‌ی توركیا و ئێران ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، كورده. ئه‌گه‌ر به جۆرێكی دیكه بڵێین، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و دیاله‌كتیكی گۆڕینی توركیا و ئێران هه‌بێت، له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه كورد هه‌ن، ئه‌و گه‌ل و هێزه دیموكراتییانه هه‌ن كه له ده‌وری كوردان خۆیان ڕێكخستووه. دیاله‌كتیك وه‌هایه: هه‌ر كه ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان و هێزه دیموكراتییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌رفه‌ته‌كانی گۆڕین و دیموكراتیبوون گه‌وره ده‌بن.»
«مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر كوردان ده‌وڵه‌تی توركه»
بایك سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی توركیا و ئێران ده‌رباره‌ی كوردان و له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: «ئه‌و هێڵه‌ی كه پێویسته ده‌رباره‌ی كوردان لێی وریا بین ئه‌وه‌یه، سیاسه‌تی توركیا و ئێران له‌سه‌ر كوردان تاكتیكی نییه به‌ڵكو ستراتیژییه. توركیا هه‌بوونی كوردان و ستاتۆی ئه‌وان بۆ خۆی وه‌ك له‌ناوچوون ده‌بینێت. له‌به‌رئه‌وه‌ش سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن كه ده‌وڵه‌تی تورك له‌ژێر ناوی مێتینگه‌ری گوزارشتی لێ ده‌كات، بۆ هه‌موو كوردان بابه‌تێكی ستراتیژییه. ئێمه ده‌توانین به‌ئاسانی ئه‌وه بڵێین كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر كوردان نه داعش نه‌ك نووسره و نه ده‌وڵه‌ته مێتینگه‌ره‌كانی دیكه‌ن، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی له‌سه‌ر كوردان و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كوردان ده‌وڵه‌تی توركه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن-ی ده‌وڵه‌تی تورك بشكێنرێت، هه‌م پاڵپشتی سه‌ره‌كیی ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵده‌وه‌شێنرێت و هه‌م له چوار پارچه ڕێ له به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی دیموكراتیكی پرسی كورد ده‌بێته‌وه. ده‌ستكه‌وت و ستاتۆكانی ڕۆژاڤا و باشووریش به‌م شێوه‌یه مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئێرانیش له دۆخێكی وه‌هادا ناتوانێت سیاسه‌ته‌كانی خۆی له به‌رانبه‌ر كوردان بگۆڕێت.»
«هه‌م ده‌رفه‌تی ئازادی هه‌ن و هه‌میش مه‌ترسی»
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند: «ئه‌م ناكۆكی و شه‌ڕه هه‌م ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی ئازادی به‌ده‌ست كوردان دێنن و هه‌میش له‌گه‌ڵ خۆیدا مه‌ترسییه گه‌وره‌كان ناهێڵن. فه‌شه‌لی سیسته‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌سه‌ر نكۆڵی كردن له كوردان، بۆ كوردان به مانای فرسه‌ت و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌یه. كورد چه‌نده بتوانێت باش ده‌رفه‌ته‌كان ببینێت و خۆیان له مه‌ترسییه‌كان لابده‌ن، له هاوسه‌نگیی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌توانن چالاكانه جێ بگرن، ئازاد ببن و ببنه خاوه‌نی ستاتۆیه‌ك.»
«به پێشه‌نگایه‌تیی توركیا له ئاستی جیاوازدا هاوكاری مێتینگه‌ره‌كان دژی كوردان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. ٢ مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر كوردان هه‌ن: یه‌كێكیان پارچه‌بوونی كوردان و پێكنه‌هێنانی یه‌كێتیی نێوخۆییه. دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه كوردان به گوێره‌ی پێویست دۆزی خۆیان نه‌بردووه‌ته مه‌یدانی نێونه‌ته‌وه‌یی، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسی و دیموكراتییه‌كان دانه‌ناوه.»
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بایك ده‌رباره‌ی ڕۆڵی كه‌نه‌كه گوتی، ئامانجی دامه‌زراندنی كه‌نه‌كه و ئامانجی هه‌بوونی ئه‌و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییه كه گرنگترین كێشه‌ی كوردانه.
«ئێمه ناتوانین هێزه جیهانگیره‌كان تاوانبار بكه‌ین كه بۆچی كورده پارچه‌بوه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمییه‌كانی خۆیان وه‌ك ئامرازی تاكتیكی به‌كاردێنن. هه‌ڵوێستی ئه‌وان به گوێره‌ی هۆشمه‌ندی و سیاسه‌تی مێتینگه‌ری و ئیمپریالیستی ئه‌وانه. به‌رپرسی سه‌ره‌كیی ئه‌م بارودۆخه‌ش، ئێمه‌ین وه‌ك ئاكتۆره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كورد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته ئه‌مه به‌باشی ببینرێت و ده‌ستنیشان بكرێت كه: ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كورد ببینه یه‌ك، هیچ هێزێكی مێتینگه‌ر ناتوانێت نكۆڵی له ئێمه بكات و ناوێرێت شه‌ڕی ئێمه بكات. هێزه مێتینگه‌ره‌كان كه بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌ناوببه‌ن له پێشبڕكێدان، ئه‌و كاته بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوردان ببنه هاوپه‌یمان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن. بێگومان كاتێك كوردان ببنه یه‌ك، هێزی جیانگیریش ده‌ست له‌وه به‌رده‌ده‌ن كوردان له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بۆ ئامانجه تاكتیكییه‌كانیان به‌كاربێنن. بێگومان بۆ پێكهێنانی یه‌كێتیی ناوخۆیی كورد به‌تایبه‌تی كه‌نه‌كه و چه‌ند هێڵێكی سیاسی و به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕه‌نجی ڕه‌نجی زۆریان داوه.»
«پێویسته كه‌نه‌كه ڕوو له كۆمه‌ڵگه بكات»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه جه‌میل بایك له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «كاتێك مرۆڤ به‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری پرسی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باتانه‌ی تا ئێستا كه‌نه‌كه كردوونی به‌هاداریشن، به‌ڵام به كه‌م ده‌بینرێن. پێوه‌ری تێركردن زێده‌خه‌بات نییه، پێوه‌ر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بگاته ئامانجه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ته‌واوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ڕێكنه‌خستبێت به‌و مانایه دێت كه كورتمان هێناوه. له‌م دۆخه‌دا ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه به هۆشمه‌ندی ڕوانگه‌یه‌كی نوێ مرۆڤ كار بكات. وه‌ك ئه‌لبێرت ئاینشتاین گوتوویه‌تی: [ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌میشه هه‌مان شت بكات، ناتوانێت ئه‌نجامی جیاواز به‌ده‌ستبێنێت]. پێویسته ئێمه له بابه‌تی خه‌باتی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییدا ڕوانگه و ڕێبازه‌كانی خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه كه‌نه‌كه ئه‌و خه‌باته بوه‌ستێنێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند ڕه‌گه‌زێك پارته‌سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، پێویسته ئه‌مه به‌رده‌وام بێت. ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا بكرێت ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارته‌سیاسییه‌كان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێكدێنن، له‌گه‌ڵ گرووپه دینی-مه‌زهه‌بییه‌كان، له‌گه‌ڵ ژن و لاوان، هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه له ده‌وری چه‌ند ڕه‌گه‌ز و به‌هایه‌ك كۆببنه‌وه.»
«پێویسته كه‌نه‌كه خۆی بگه‌یه‌نێته ملیۆنان كه‌س»
بایك له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتی، «ڕه‌گه‌زه‌كانی كه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته پته‌و بكرێن، هه‌روه‌ها كه‌نه‌كه له ڕووی ڕێكخستنی خۆیه‌وه به‌ره‌و نوێبوونه‌وه هه‌نگاو بنێت. ده‌سته‌ی گشتیی كه‌نه‌كه ده‌توانێت وه‌ك ڕێكخستنێكی ناوه‌ندی به‌رده‌وام بێت له مامه‌ڵه كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته كه‌نه‌كه بابه‌تی خۆڕێكخستن له‌نێو قوڵایی كۆمه‌ڵگه بكاته ڕۆژه‌ڤی خۆی. پێویسته كه‌نه‌كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران ببێته ڕێكخستنێكی وه‌ها كه خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌یان هه‌زار، سه‌دان هه‌زار، ملیۆنان كه‌س.»
جه‌میل بایك سه‌رنجیشی خسته سه‌ر خه‌باتی دیپلۆماتی و گوتی، كه‌نه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان بیكات، له هه‌نده‌رانیش پێویسته ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه دروست بكات و قورسایی بخاته سه‌ر خه‌باتی دیپلۆماتی و جه‌ماوه‌ری.
«پێویسته دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ كه‌س بێده‌نگ نه‌بێت»
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر گۆشه‌گیری و بارودۆخی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی، هه‌ندێك ڕۆژه‌ڤی سیاسیی سه‌ره‌كی هه‌ن كه پێویسته ڕاوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش بارودۆخی زیندانیبوونی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه سه‌رۆك ئاپۆ و گۆشه‌گیركردنیه‌تی.
«ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌م ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیی پرسی كورد و هه‌میش به‌هایه‌كی كوردانه. ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ر ڕێبه‌رێكی كورد، پێویسته هیچ پارتێكی سیاسیی كورد و هیچ وه‌ڵاتپارێزێت گوێ دانه‌خات. هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ تاكه‌كه‌سی نییه. هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئاپۆ به ئامانجێكی سیاسییه و ئه‌نجامی سیاسی هه‌ن. ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به چاره‌سه‌ریی پرسی كورد. نه‌ك ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی كورد له باكووری كوردستان، بۆ تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی له چوار پارچه‌ی كوردستان دۆخی ڕێبه‌ر ئاپۆ په‌یوه‌ندی به هه‌موو كوردانه‌وه هه‌یه. سیاسه‌ته‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، ته‌نیا هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نین. له‌پشت ئه‌مه‌وه سیاسته‌می ڕۆژئاوا هه‌یه. گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا چاره‌سه‌ری پرسی كوردیان ناوێت.»
بایك گوتی: «به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێز و ڕۆڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ له بابه‌تی پرسی كورد-دا ده‌زانرێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه پیشانی ده‌ده‌ن له چاره‌سه‌ری پرسی كورداندا خاوه‌ن سیاسه‌تێكی چاره‌سه‌ری نین. له‌به‌رئه‌وه گرینگه به خه‌بات فشار بخرێته سه‌ر سیسته‌می ڕۆژئاوا. كه‌نه‌كه ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هێز بجوڵێنێت له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سه‌ر ئیمڕاڵی. له‌م بابه‌ته‌دا پێویستی به خه‌باتێكی ڕێكخراو و ئامانجدار هه‌یه. بێگومان گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازادی و ستاتۆی كوردان ده‌كات.»
«سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردنی كۆماری توركیا و ڕژێمی ئێران كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یكه‌ن، ڕۆژه‌ڤی گرینگن. ته‌شهیركردنی ئه‌م ڕژێمه و گه‌شكردنی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ركی سه‌ره‌كیی كه‌نه‌كه‌ن.»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه جه‌میل بایك له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هۆكاری دامه‌زراندن و هه‌بوونی كه‌نه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌نه‌كه ڕۆڵی خۆی جێبه‌جێ بكات، بێگومان ئه‌نجامی جوان ده‌رده‌كه‌ون.
s.m