بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی سێیەم و کۆتایی-

جەمیل بایک: لە تورکیا کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و ئابووری هەتا دێ زیاتر دەبێت. دەوڵەتی تورک لەدژی کورد سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردن بەڕێوە دەبات. هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە خزمەت شەڕ. بۆیە ئەو کێشانە لە تورکیا هەتا دێ گەورەتر دەبێن.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لە تورکیا کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، ئابووری هەتا دێ زیاتر دەبێت، سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەدژی کوردە. دەوڵەتی تورک لەدژی کورد سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردن بەڕێوەدەبات. هەموو تواناکانی تورکیا دەخاتە خزمەت شەڕ. بۆ ئەوەی بەناوی کورد و کوردستان هەر شتێک هەبێت لەناوی بەرێت. بۆیە ئەو کێشەیە لە تورکیا هەتا دێ گەورەتر دەبێت. هۆکارەکەی ئەوەیە. هەتا واز لەو سیاسەتە نەهێنێت، هیچکات ئەو کێشەیە لە تورکیا کۆتایی پێنایەت.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی دا، شیکردنەوەی بۆ گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، شەڕ و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بەشەکانی تری کوردستان کرد و ناڕەزایی بەرامبەر گەماروی سەر مەخمور پیشاندا.

بەشی سێیەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

دادگای باڵای بەلجیکا بڕیارێکی دەرکرد و وتی 'پەکەکە ڕێکخستنیکی تیرۆریستی نییە'. ئەو بڕیارە پێشتر درابوو، بەڵام دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتی لە دژی ئەو بڕیارە دەربڕیبوو، بەهۆی ئەو ناڕەزاییەوە نێردرابوو بۆ دادگای باڵای وڵاتەکە، ئەوە مانای چییە و چ بایەخێکی هەیە؟

ڕاستە، دادگای بەلجیکا بڕیارێکی لەو شێوەیەیدا. دوای ئەوەی بڕیارێکی وەهایان دا، بەڵام ئەوە بڕیاری کۆتاییە. ئەو بڕیارەی داویانە باشە، لە جێی خۆیەتی. ئەو بڕیارانەی کە لە دژی پەکەکە، ئەوروپا و ئەمریکا کاری بۆ دەکەن، بڕیارێکی سیاسییە، یاسایی نییە. نە ئەخلاقییە و نە مرۆییشە. تەواو سیاسییە. واتە بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن ئەو بڕیارەیان داوە. تورکیا ویستی و ئەوانیش جێبەجێیان کرد. ویستیان بەوەش شەڕی تورکیا و کورد گەرم بکەن، کە بەوەش هەم تورکیا لاواز بکەن، هەم کوردیش لاواز بکەن، مەجبووری خۆیان بکەن و لەسەر هەردوو لایەنیش سیاسەتی خۆیان جێبەجێ بکەن. تورکیا دەوڵەتێکە، زۆر ئیمکاناتی هەیە، ئەگەر لەدژی ئەو بڕیاریان دابێت، بەوە دەتوانن کاریگەری لەسەر  تورکیا دروست بکەن و قەرەبوو وەرگرن، دەتوانن چەندین دەرفەت بەدەست بهێنن. ئەو بڕیارەیان بۆ ئەوە داوە. بە تەواوی بڕیارێکی سیاسییە، بێ ئەخلاقییە، ئێستا پەکەکە تێکۆشان دەکات. ئەو تێکۆشانە هەم ڕاستیی پەکەکە هەم هی تورکیاشی نیشان دا. ئاشکرا بوو کە تیرۆرستی سەرەکی دەوڵەتی تورکیایە. دەوڵەتی تورکیا گەلانی دیکە لەناو دەبات. ئەوەی بەسەر ڕۆمەکان هێنا، ئەوەی بەسەر ئەرمەنەکان هێنا، ئاسوری و سریانین یەهودی و چەرکەز، عەلەوی و ئێزدی، ئێستاش دەیەوێت لەسەر کورد جێبەجێی بکات، دەیەوێت ئەوە تەواو بکات. بۆ ئەوەش هەم یاساکانی خۆی، هەم یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات، شەڕێکی دەروونی تایبەت، بێسنوور دەکات. تێکۆشانی پەکەکە ڕاستیی دەوڵەتی ئاشکرا کرد، کە دەوڵەتی تورک تیرۆریستە و کورد بۆ مرۆڤایەتی، ئەخلاق و دادگەریی تێدەکۆشن.  کۆمەڵگەی کوردی لە ئەوروپا کۆمەڵگایەکی نمونەییە بۆ هەموو کەسێک. نە پەکەکە و نە گەلەکەمان لەدژی ئەوروپا، لە دژی ئەمریکا شتێکی وایان نەکردووە کە نیگەرانیان بکات، چالاکییەکیان نەکردووە کە بە هۆیەوە بیخەنە لیستی تیرۆرەوە. گەلی کورد و پەکەکەش چی دەکەنە بەرنامەی خۆیان؟ ئازادی ژن، ئازادی و برایەتی گەلان، هەموو جۆرە مافێکی گەلان دەکەنە بەرنامەی خۆیان. هەموان ئەوەیان بینی. هەروەها بە تایبەت، هەم ئەوروپا و هەم ئەمریکا بینی کە پەکەکە لە دژی داعش وەستایەوە. مرۆڤایەتی پاراست، ئەوروپای پاراست. ئەوروپا خۆی بەرگری لە مرۆڤایەتی کرد، بەرگری لە ئەوروپا کرد لە دژی داعش. ئەوەشیان بینی. بە تایبەتی گەلی ئەوروپا ئەوەی بینی. دەوڵەتە ئەوروپاییەکانیش بینیان کە تێکۆشانی پەکەکە ڕاستیی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد، گەلی ئەوروپاش ڕاستیی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیایان بۆ دەرکەوت، لەگەل پەکەکە، لەگەڵ کورد دەوەستن، دژی تورکیا دەوەستن. لەبەرئەوەی بینیان کە ئیدی ئەوە بڕیارێکی سیاسییە کە لەدژی پەکەکە داویانە و ناتوانن خاوەنداری لێ بکەن، ناتوانن بەڕێوەی ببەن. بۆیە ئەو بڕیارە جێبەجێ نابێت. بەلجیکا ئەو بڕیارەی دابێت بۆ ئەوە داویەتی. پێموایە ئەو بڕیارە تەنیا هی بەلجیکا نییە. بەلجیکا دەوڵەتێکیە لەناو یەکێتی ئەوروپا دایە، هەندێک دەوڵەتی ئەوروپایش، هەندێک پەرلەمانتاریش هاوڕا نین لەگەڵ بڕیاری پێشتر کە پەکەکە رێکخستنێکی تیرۆریستی بێت، داوای ئەوە دەکەن کە پێویستە پەکەکە لەو لیستە بهێندرێتە دەرەوە. ڕاستییەکەشی هەر ئەوەیە. بانگەوازی منیش بۆ ئەوروپا ئەەیە کە ئەو بڕیارەی بەلجیکا بکەنە بنەما بۆ خۆیان و ئەو بڕیارە لەدژی پەکەکە لاببەن، خۆیان لە شەرمەزاری ڕزگار بکەن.

دەوترێت میت ڕاپۆرتێکی داوەتە ئەردۆغان و دەڵێت ئابووری داڕووخاوە، هەژاری هەیە، بێکاریی هەیە، دادگەری کۆمەڵایەتی کەم بووە، زۆر هۆکاری دیکە. باس لەوە دەکرێت کە لە هەر ساتێکدا ڕەنگە تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتی لە تورکیا ڕوو بدات. لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە، گوشاری قورس و تووند، تاوان، ئەشکەنجە، دەستدرێژییەکانی لە کوردستان و تورکیا و.. هتد، ئێوە چی دەڵێن؟

لە تورکیا کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، ئابووری هەتا دێ زیاتر دەبێت، سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەدژی کوردە. دەوڵەتی تورک لەدژی کورد سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردن بەڕێوەدەبات. هەموو تواناکانی تورکیا دەخاتە خزمەت شەڕ. بۆ ئەوەی بەناوی کورد و کوردستان هەر شتێک هەبێت لەناوی بەرێت. بۆیە ئەو کێشەیە لە تورکیا هەتا دێ گەورەتر دەبێت. هۆکارەکەی ئەوەیە. هەتا واز لەو سیاسەتە نەهێنن، هیچکات ئەو کێشەیە لە تورکیا کۆتایی پێنایەت. هەتا دێت گەورەتر، قورستر و قووڵتر دەبێتەوە. پێویستە گەلی تورکیا لەوە باش تێبگات. کورد لەوە تێگەیشتووە. چەپەکانی تورکیا، ڕۆشنبیرانی تورکیا، دیموکراتخواز و هونەرمەندانیش هەتا دێ باشتر لەوە تێدەگەن. بەڵام پێویستە هەموو گەلی تورکیا لەوە باش تێبگات. ئەگەر دەیەوێت خۆی لەو کێشانە ڕزگار بکات، پێویستە لەدژی سیاسەتی دەوڵەت کە لەدژی کوردە، بوەستێتەوە، بڵێت، 'ئیتر بەسە، ئەو سیاسەتە تەنیا کورد لەناو نابات، ئێمەش لەناو دەبات'. ئەو کاتە ئەو سیاسەتە بەڕێوەناچێت، ئەو کاتە گەلی تورکیا دەتوانێت لەو کێشانە ڕزگاری ببێت. لە تورکیا دەسەڵاتی پێشووش، حزبەکانی پێشتریش، زۆر کەسی خۆیان لەناو دەوڵەتدا، لەناو دامەزاروەکانی دەوڵەتدا جێگیر دەکرد. بەڵام هیچ کات وەکو ئاکەپە و مەهەپەیان نەکرد. ئێستا ئاکەپە و مەهەپە، هەموو ئەوانە بە دوژمن دەبینن کە لە خزمەتی خۆیاندا نین. بە هەموویان دەڵێن، 'ناپاک، ئێوە دژی تورکیان' هەموو شتێکیان لێ دەستێننەوە. هەموو پێداویستییەکانی ژیان، سیاسەتیان لە دەستێنن. ئەو دەرفەتانەی تورکیا دەیدا بە خەڵک لەوانەیە بۆ رێژەیەکی ١٥% بۆ ٢٠% بیدات کە لایەنگری خۆین و هی ئاکەپە و مەهەپەن، ئەوەی لە دەرەوەی ئاکەپە ومەهەپە خزمەتیان ناکات لەوانەیە ٨٠%  تورکیا بێت. ئەوانە لە هەموو دەرفەتێک بێبەش دەکەن. بۆیە ئەو ٢٠% سوود لە دەرفەتەکانی تورکیا وەردەگرن، هەتا دێت دەوڵەمەندتر دەبن، ٨٠% تریش هەتا دێت هەژارتر دەبن و بەرەو مردن دەچن. تورکیا کەوتوەتە ئەم حاڵەتە. دووکەرتبوونێکێ گەورە دروست بووە. هیچ کات لە مێژووی تورکیادا کۆمەڵگە بەم شێوەیە کەرت نەبووە. ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێننەوە، بۆ ئەوەی قڕکردنی کورد تەواو بکەن، لە ناوخۆ و دەرەوە شەڕ بەڕێوە دەبەن، هەم لە ناوەوەی تورکیا و هەم لە دەرەوەی تورکیاش شەڕ گەورەتر دەکەن. بە بەهێزکردنی شۆفینزمی نەژادپەرستی دەیەوێت لە دەسەڵات بمێنێتەوە. ئەگەر لە تورکیا نەژادپەرستی بەو شێوەیە بەهێزە، ئەوە هۆکارەکەیەتی. لەسەر ئەوە دەڕوات. بۆیە شەر لە ناوخۆی تورکیا و لە دەرەوەی تورکیاش هەتا دێ گەرمتری دەکات. بەهۆی ئەوەی ئەو شەڕە لە ناوخۆ و دەرەوە ئەنجامی نابێت، دەسەڵاتی ئەردۆغان-باخچەلی بەرەو مردن دەچێت. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ئەو تێکۆشانەی گەلی کورد بەڕێوەی دەبات، تێکۆشانێکی مێژووییە. تەنیا بۆ خۆی بەڕێوەی نابات، لەپێناو هەموو گەلانی تورکیا و هەرێمەکە بەڕێوەی دەبات. ناهێڵێت کە ئەردۆغان-باخچەلی ئەو سیاسەتە بەڕێوە ببەن، سیستمی خۆیان دروست بکەن. هەتا دێ ئەو سیستمە دەپوکێتەوە و لەناودەچێت. ئێستاش گەیشتوەتە قۆناغێکی وەها کە ئیدی ئەو دەسەڵاتە بەرەو مردن دەچێت. هەمووان ئەوە دەبینن و باسی دەکەن. ئەگەر کورد و هێزە دیموکراسییەکانی دژی دەسەڵاتی ئەردۆغان-باخچەلین، ئەگەر ڕێکەوتنی خۆیان بەهێز بکەن، دەتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. کێشە لە کوێدایە؟ ئەوەی کە سەرۆکایەتی هێزە دیموکراتیکەکان بکات، پێشانگایەتیان لاوازە. ناکۆکی جەهەپە لەبەرچاوانە، ناتوانێت دژایەتیان بکات، ناتوانێت ئەو هێزە بگەینێتە یەک. ئەردۆغان باخچەلی سوود لەوە وەردەگرن. ئەگەر هێزە دیموکراسییەکان تۆزێک خۆیان کۆ بکەنەوە،  تێبکۆشن، ئەو دەسەڵاتەیان لەسەر نامێنێت.

لە دێرسیم دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵان. دەیان ڕووداوی لەو شێوەیە هەن، بەڵام هیچ ناکرێت. ئەوانە ئەو جەسارتە لەکوێیوە دێنن و ئامانجی ئەو سیاسەتە دەستدرێژیکار، قڕکەر چییە؟

سیاسەتی دەستدرێژیکردن سیاسەتی دەوڵەتی تورکیایە، نەک سیاسەتی بەشێکی کەسەکان. دەوڵەتی تورکیا ئەو سیاسەتە بەڕێوە دەبات، بە تایبەتیش لەدژی کورد. کاتێک مرۆڤ باش لێی بکۆڵێتەوە، دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان و ژنان زۆر بە قورسی لە کوردستان ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبرێت. ئەوە سیاسەتی قڕکردنی کوردە. ئەو سیاسەتە شەری تایبەتی دەروونییە. دەیانەوێت ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردی، تاکی کورد بشکێنن. بۆیەشە دەستدرێژی دەکەنە سەر مندالان و ژنان. پێویستە دەستدرێژیی ببێتە هۆی ئەوە ڕاپەڕین دروست ببێت. با کەس بێدەنگ نەبێت، نەیشارنەوە، ئەگەر بێدەنگ بن، بیشارنەوە، ئەوە بە تەواوی دەکەوێتە خزمەتی سیاسەتەکانی قڕکردن، شەڕی تایبەت و سایکۆلۆژی. لەبەر ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بە شاراوەیی بمێنێتەوە. ئەوە سیاسەتی فاشیزمە. فاشیزم هێرشی ئەخلاقی کۆمەڵگەی کەسەکان دەکات. ئەخلاق تێکدەشکێنێت، بێئەخلاقیان دەکات و دەبێت بنکەی فاشیزم. دەسەڵاتی فاشیست لە هەموو شوێنێک ئەوەی کردووە. ئەو دەسەڵاتدارانەی کە داگیرکاریی و قڕکردن بەڕێوەدەبەن لە هەموو جیهان بەو شێوەیەیان کردووە. ئەمرۆکە لە کوردستانیش لەشفرۆشی، هیرۆئین، دەستدرێژیی لەلایەن ەوڵەتەوە دەکرێن. بەو شتانە دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت. بۆیە گەلی کورد پێویستە بزانێت ئەو سیاسەتە سیاسەتی شەڕی دەروونییە، سیاسەتی قڕکردنە، بۆ ئەوەی کورد تێکبشکێنێت. چونکە دەستدرێژیکردن شکاندنی ئیرادەیە، بێ ئیرادەکردنە. چەندە ئەوە بکات، هێندەش لەدشی داگیرکاریی تورک وەستانەوە کەمتر دەبێتەوە. ئەو کاتە دەتوانن بە ئاسانی قڕکارییەکان جێبەجێ بکەن، دەتوانن دەسەڵاتی خۆیان لە کوردستان بسەپێنن. گەلەکەمان پێویستە لەدژی ئەوە خاوەنداریی لە ئەخلاق بکات، خاوەنداری لە کەلتووری خۆی بکات، خاوەنداری لە منداڵەکانی خۆی بکات. لەدژی دەستدرێژیی هەستێتە سەرپێ. نەک تەنیا لەو شوێنەی کە دەستدرێژیی ڕوویداوە، لە هەموو جیهان، لە هەموو شارەکان، گەل ئەگەر هەستێتە سەر پێ، ئەو سیاسەتە لەناودەچێت.

لەدژی زمانی کوردیش لە چوارچێوەی سیاسەتی قڕکردندا، ئێستا هێرشی زۆر گەورە هەن. تەنانەت تابلۆیەکیش قەدەغە دەکەن. لەبەرانبەر ئەوەشدا، بۆ خاوەنداریکردن لە کەلتور و زمان کەمپین هەن. ڕۆشنبیر و نووسەر بە گشتی، پێشەنگانی کۆمەڵگە، گەل خۆی دەتوانێت بۆ ئەو کارە چی بکات؟

لە ئامەد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، ڕۆشنبیرانی کورد، هونەرمەند، نووسەران، وڵاتپارێزان و سیساسەتمەدارانی کورد کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی زمانی کوردی بەڕێوەبرد. سلاو لە هەموو ئەوانە دەکەم کە ئەو کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد، بەشدار بوون، ئەوانەی ئەو تێکۆشانەیان شکۆدار کرد، پیرۆزباییان لێ دەکەم بەراستی ئەمرۆکە لەسەر زمانی کوردی، کەلتوری کوردی قڕکردنێکی گەورە هەیە. لەوانەیە پێشتریش ئەوە دەکرا، بەڵام ئاکەپە-مەهەپە سیاسەتی تواندەوە بەبێسنوور بەڕێوە دەبات. بە هەموو ئیمکاناتی تورکیا ئەو سیاسەتە بەڕێوە دەبات، دەیەوێت کورد لەناو ببات. لەوانەی کە دوای پلانی شەرق سلاحات کە کێ بە کوردی قسەی کردبایە بە پێبژاردنی پارەیەکی زۆر سزا دەدرا، خەڵکیان دەترساند کە لە لایەن ئابوورییەوەش نەتوانن بەرگەی بگرن و واز لە کوردایەتی بهێنن. ئەمرۆکەش لەوە قورستر بەسەر زمانی کوردی دێت. لەوانەیە کە لەرووی داراییەوە سزا نەدرێن، بەڵام ترسێکی گەورەیان دروست کردووە. کێ بە کوردی قسە بکات، یان گوێ لە گۆرانییەکی کوردی بگرێت، سوکایەتی پێدەکات و دەیخاتە زیندان. بەتەواوی قەدەغەیان کردووە. کورد دەترسن کە بەکوردی لە شوێنێک چەند قسەیەکیش بکەن. لەبەر ئەوە ئەو ڕۆشنبیرانەی لە ئامەد بۆ زمانی کوردی کۆ بوونەوە و هەندێک بڕیاریان دا، پیرۆزباییان لێ دەکەم. کۆبوونەوەکە بە تەواوی لە شوێنێ خۆیدا بوو. بۆیە پێویستە ئەو بڕیارانەی کە داویانە تەنیا لۆ کۆنفرانسەکەدا نەمینێتەوە، لە هەموو کۆمەڵگەی کوردی بڵاو بکەنەوە، بەرەو پێشەوەی ببەن. هەموو مرۆفێکی کوردیش پێویستە خاوەنداری لە زمان، لە کەلتووری خۆی بکات. بە کوردی قسە بکەن، بنووسن و فێر ببن. منداڵەکانی خۆیان، دراوسێکانیان فێری کوردی بکەن و بە کوردی بنووسن و بخوێننەوە، قسە بکەن. پێوییستە هیچ کات زمانی داگیرکەر بۆ سەر خۆمان قبوڵ نەکەین، کەلتورەکەیان قبوڵ نەکەن. خاوەنداری لە زمان و کەلتوری خۆیان بکەن لەهەر هەلومەرجێکدا بن. ئەوان دەیانەوێت کەلتور و زمانی کوردی لەناو ببەن، کوردیش پێویستە ئەوە بکاتە هۆکار کە زمان و کەلتوری خۆی بەهێز بکات. ئەوەش شەڕێکە، شەڕێکی زۆر گەورەیە. ئەگەر زمان و کەلتور لەناوبچێت کورد دەمرێت. ئەگەر کورد نایەوێت بمرێت، دەبێت خاوەنداری لە زمان و کەلتوری خۆی بکات و دژی سیاسەتی تواندنەوە بوەستێتەوە.

گەمارۆی سەر مەخمور، سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، یان مەخمور بەردەوامە. سیمبۆلی گەلانی بۆتان، خۆرادەستکردنیان قبوڵ نەکرد. ئێستاش کە سیاسەتی خۆرادەستکردنی سیاسەتی داگیرکەر قبوڵ ناکات، گەمارۆیان لەسەر هەیە. لەبارەی دۆخی مەخمور و گەلەکەی دەتانەوێت چی بڵێن؟

ئەوانەی لە مەخمورن گەلی بۆتانن. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکە بەسەر ئەو گەلەی دادا، داوایان لێ کردن ناپاکی لە خۆیان بکەن، بکەونە خزمەتی تورکیا، چەتەیی بکەن. ئەو گەلە ئەوەی قبوڵ نەکرد، خاوەنداری لەخۆی کرد، هەموو زوڵمێکی خستە بەرچاوی خۆی، داواکاریی تورکیای قبوڵ نەکرد. لەبەر ئەوەش لە بۆتان هاتنە دەرەوە و ڕوویان لە باشوور کرد. لەبەر ئەوەی بینی کە لە باشوور دەسەڵاتی کورد هەیە. وتی 'بچمە باشور، ئەو زوڵمەی لێرە لێم دەکرێت لەوێ لێم ناکرێت، لەوێ دەتوانم کوردایەتی خۆم بکەم، بە زمان و کەلتور و بەهاکانی خۆم بژیم'. بۆیە هاتنە باشوور. لە چەندین شوێنیش نیشتەجێ بوون، لە کۆتاییشدا هاتنە مەخمور. لە هەولێر ڕووداوێک ڕوویدا، پەدەکە ئەوەی کردە هۆکار و گەمارۆی خستە سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، گوشاری خستنە سەر. تا ئێستاش بەردەوامە. ئەوە داواکاریی تورکیایە. تورکیا دەیەوێت گەمارۆ و گوشار بخرێتە سەر ئەو کەمپە، پەدەکەش جێبەجێی دەکات. خۆ پەدەکەش سەردەمێک ئاوارە بوو. بەهۆی زوڵمی سەدامەوە هەڵاتن و چونە ئێران، چەندین ساڵ لەوێ مانەوە. خۆیان باش دەزانن کۆچبەریی چییە. بۆیە ئەوەی لەوان چاوەری دەکرێت ئەوەیە کە خۆیان کۆچبەریان بینیوە ئەوەیان لەبەرچاو بێت، یارمەتی براکانیان بدەن. ئەوانەی لە مەخمورن، پێشتر زۆر خزمەتی پەدەکەیان کرد، پێشمەرایەتیشیان کرد، شەهیدیشیان هەیە لەناوی پەدەکە. ئەگەر پەدەکە ئەمرۆ بە هەندێک ئیمکانات گەیشتووە، بەشی خەلکی بۆتانیشی تێدایە، بەشی خەڵکی کەمپی مەىخموریشی تێدایە. پێیوستە ئەوان ڕێزیان بگرن، یارمەتیان بدانایە. ئەوەی داوایان لێ دەکرا ئەوە بوو، نەوەک داوکاری تورکیا جێبەجی بکات. ئەو گەمارۆییەی دایانناوە خزمەتی پەدەکەش ناکات. واتە کورد لە کامە بەش بێت گرنگ نییە، لە دەرەوەی وڵاتیش هیچ کەسێک ئەو گەمارۆیە بە ڕاست نابینێت، قبوڵیش ناکات. تەنیا پەدەکە ئەو گەمارۆیە بەڕێوەدەبات. لەبر چی؟ لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک ئەوەی لێ دەوێت.  لەوانەی کە هەندێکی تریش بیانەوێت، لەوانەی ئەوان ئەوەیان بوێت، بەڵام حزبێکی کوردی نابێت ئەوە لەدژی براکەی بکات و ئەو تەنگەتاوییە دروست بکات. هیچ سوودێکیشی بۆی نییە. لەبەر ئەوەی تاکە کوردێکیش ئەوە قبوڵی ناکات. ئەو شتانەی کورد قبوڵی نەکەن، چۆن خزمەتی پەدەکە دەکات. ئەو کاتە خزمەتی حکومەتی باشور دەکات. لەبەر ئەوە لەو باوەڕەدام پەدەکە ئیتر کۆتایی بەو سیاسەتە دێنێت. ئەو گەمارۆیە و ئەو گوشارە لاببات. پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەمپەکە باش بکات. ئەوە دەکەوێتە خزمەت پەدەکە، حکومەتی باشوور و هەموو گەلەکەمان.

ز.ش