برادۆست و سیدەکان بۆردومان کرانەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا برادۆست و سیدەکانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کردەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا برادۆست و سیدەکانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کردەوە.
شەوی ڕابردوو و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمە داگیرکەرەکەی تورکیا چەند جارێک گوندەکانی برادۆست و سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێری باشوری کوردستانیان بۆردومان کردوەتەوە.
زانرا بۆردومانەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتە، بەڵام زیانی زۆری بە ژینگە و لەوەڕگە و دارستانەکان گەیاندووە و هاوکات بووەتە هۆی ئافڕاندنی ترس و دڵەڕاوکێ زۆر بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە هەمان هەرێمدا هاوتەریب لەگەڵ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان، ڕۆژانە سوپا داگیرکەرەکەی ڕژێمی تورکیا بە هاوکاری و چاوساغی چەکدارەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە-PDK) لە زەمینیشەوە سەرقاڵی جموجوڵی سەبازییە. لە بەرامبەریشدا گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) و ژەنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژەئاستار-YJA STAR) ڕووبەڕوویان دەبنەوە و گورزی زۆر قورسیان لێدەدەن و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا سەدان کوژراو و برینداری دوژمن هەن.
هـ.هـ