له په‌یامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) له توركیادا هاتووه: «٤٠ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٨دا تێپه‌ڕی. ده‌چینه ساڵی ٤١ههمینهوه. له ساڵیادی ٢٧ی تشرینی دووه‌مدا ئێمه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه، كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هێزه ئیمپریالیسته‌كان بووینه‌ته‌وه.»
درێژه‌ی په‌یامه‌كه:
ڕۆحی نه‌ریتی به‌رخۆدان كه په‌كه‌كه له‌نێو گه‌لی كورد و كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌دا بونیادی ناوه، هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیگه‌ران ده‌كات. هێزه ئیمپریالیسته‌كان پێشتر ویستیان به پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌كه‌كه ته‌سلیم بگرن و ئێستاش له دژی گه‌ریلا پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاردێنن، هه‌روه‌ها بۆ گرتنی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵاتی پاره ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. هێزه ئیمپریالیسته‌كان به پشتیوانی سه‌ربازی، ئابووری و سیاسیی بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یانه‌وێت په‌كه‌كه بێ كاریگه‌ر بكه‌ن. ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه له كه‌سایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا تێكۆشانی یه‌كسانی و ئازادیی گه‌لی كورد تێكبشكێنن و ته‌سلیمی بگرن.
پارتیی كرێكارانی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو ئه‌و حیساباتانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه، ئه‌مڕۆش به هێزی خۆی هه‌موو ئه‌و حیساباته چه‌په‌ڵانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. هێزه ئیمپریال-سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌رگیز به ئه‌نجام ناگه‌ن. په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌هایه كه هێزی ئازادی و ڕزگاریی گه‌لی كورده. له دژی قڕكردنی فیزیكی و كولتووری هه‌میشه له به‌رخۆداندا بووه. په‌كه‌كه له ڕووی سه‌ربازی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه‌ته بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو. له كوردستان بووه‌ته پێشه‌نگی ڕووناكیی گه‌لی كورد. له دژی فاشیزم و مێتینگه‌ری، كولتووری به‌رخۆدانی ئافراندووه.
له چله‌مین ساڵیادی پارتیی كرێكارانی كوردستاندا، بانگی هه‌ستیاربوون له وه‌ڵاتپارێز و هه‌موو شۆڕشگێڕان ده‌كه‌ین كه له دژی فاشیزم به‌رخۆدان گه‌ش بكه‌ن و له دژی هه‌موو هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد و په‌كه‌كه بوه‌ستنه‌وه. بانگی خۆڕێكخستن و گه‌شكردنی تێكۆشان ده‌كه‌ین.
به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه. پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له كادیره‌كانی په‌كه‌كه، گه‌لی كورد، وه‌ڵاتپارێز-شۆڕشگێڕ و هه‌موو دۆستان ده‌كه‌ین. له تێكۆشانی ساڵی داهاتوودا سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین.
s.m