بزووتنەوەى ژنانی ئازاد: بودجەى شەڕ هۆکاری گیان لەدەستدانەکانە

بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژەئا) رایگەیاند "ئەو بودجەیە دەوڵەت لە بریی تەندروستی بۆ شەڕ خەرجی دەکات، بووەتە هۆی مردنی هەزاران کەس" و داوایکرد، زیندانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئازاد بکرێن.

بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە راگەیاندراوێکدا سەرنجی خستەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و رایگەیاند "ئەو بودجەیە دەوڵەت لە بریی تەندروستی بۆ شەڕ خەرجی دەکات و هەروەها نەگرتنەبەری رێوشوێن و شاردنەوەى راستییەکان لەبارەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بوونە هۆی ئەوە کێشەى گەورە و قورس رووبدەن و هەزاران کەس گیانیان لەدەست بدەن".

تەژەئا ئەوەشی راگەیاندووە، لە پێش هەموانەوە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لە ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە و هەموو زیندانیانی زیندانەکانى تر بۆ ئەوەى لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا بپارێزرێن و بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوەوە، دەبێت بە خێرایی ئازاد بکرێن.

ژ.ت