بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان سوتێندرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە لایەن کەس یان کەسانی نەناسراو لە  شارۆچکەی حاجی ئۆمەران هێرش کرایە سەر بنکە بانگەشەی هەڵبژاردنی گۆڕان و بنکەکە ئاگری تێبەردرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە لایەن کەس یان کەسانی نەناسراو لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران هێرش کرایە سەر بنکە بانگەشەی هەڵبژاردنی گۆڕان و بنکەکە ئاگری تێبەردرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکە وەر گیراوە کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێکی نەناسراو بنکەی بانگەشەی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان سوتاند.

عەبدوڵا قادر بەرپرسیاری بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، ئێمە نازانین ئەم کردەوە لەلایەن چ کەسانێکەوە ئەنجامدراوە، بەڵام داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین تاوانبارانی ئەم کردەوەیە بدۆزنەوە و سزایان بدەن.